سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵی کردنی قەیرانی کۆرۆنا، لە هەفتەی داهاتووەوە رێوشوێنەکانی خۆپارێزی توندتر دەکەنەوە، دهبێت هاووڵاتیانیش پابهند بن.
بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، ئەمڕۆ شەممە حەسەن روحانی سەرۆکی ئێران لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ کۆمسیۆنی نیشتیمانی بۆ روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا رایگەیاند: لە هەفتەی داهاتووەوە پلانی نوێ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانی کۆرۆنا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و رێوشوێنە خۆپارێزییەکان توندتر دەکەینەوە.
حەسەن روحانی ئاماژەی بەوەشکرد، جێبەجێکردنی ئەو پلانە لە شار و شارۆچکەکان جیاواز دەبێت و وردەکاری پلانەکەش هەفتانە رادەگەیندرێت، رایگهیاند: پلانەکە تا کۆتاییهاتنی کۆرۆنا بەردەوام دەبێت.
روحان گوتیشی، ئامانج لەپلانە نوێیەکەیان بۆ دڵنیاکردنەوەی هاووڵاتیانە لەوەی کە وڵاتەکەیان بەخەمی تەندروستی هاوڵاتیانەوە، ئاماژەی بەوەشکرد ئەم شەپۆلەی ئێستای کۆرۆنا لەوانەی پێشو جیاوازە و ژمارەکە نزیکەی نۆ هەندە زیادیکردووە.
ئهم وتانهی روحانی دوای ئهمه هات، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 11203 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 452 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.