لە ئێران له میانی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا، چوارسه‌د و په‌نجاو حه‌وت کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ چل هه‌زار و سه‌د و بیست و یه‌ك كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند: کە له میانی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا، چوارسه‌د و په‌نجاو حه‌وت کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها یازده هه‌زار و پێنج سه‌د و حه‌ڤده حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراون.
به‌مجۆره تا ئێستا چل هه‌زار و سه‌د و بیست و یه‌ك كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، حه‌فت سه‌د و بیست و شه‌ش هه‌زار و پێنج سه‌د و هه‌شتاو پێنج كه‌س، ره‌وشی ته‌ندروستی پێنج هه‌زار و شه‌سه‌ت و چوارده کەس ناجێگیره و تا ئێستا، پێنج سه‌د و چل و یه‌ك هه‌زار و پێنج سه‌د و شه‌ست و شه‌ش تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.