لە میانی یاریە دۆستانە نێودەوڵەتیەكاندا، هەڵبژاردەی هۆڵەندا میوانداری هەڵبژاردەی ئیسپانیای كرد، لە ئەنجامدا، هەردوو هەڵبژاردە بە گۆڵێك بۆ هەریەكەیان یەكسان بوون
لە گێمی یەكەمدا، ئیسپانیا بە گۆڵێك پێشكەوت، گۆڵەكەش یاریزان سێرخیۆ كانالێس لە خولەكی نۆزدە تۆماری كرد، لە گێمی دووەم و دوو خولەك دوای فیكەی دەستپێكی ئەم گێمە، یاریزان دۆنی ڤان دی بێك گۆڵی بەرامبەری هۆڵەندای بەدەستهێناو ئەنجامی یاریەكەی یەكسان كردەوە
هەفتەی داهاتوو هۆڵەندا لە خولی نەتەوەكانی ئەوروپا یاری لەگەڵ بۆسنیاو پۆڵەندا دەكات، ئیسپانیاش ڕووبەڕووی هەڵبژاردەكانی سویسراو ئەڵمانیا دەبێتەوە -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.