پۆلیسی پۆرتوگال له هه‌ڵمه‌تێكدا هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر باره‌گاو نووسینگه‌كانی یانه‌ی به‌نفیكا، ئه‌ویش له‌سه‌ر فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌و وڵاته كه گه‌وره به‌رپرسانی به‌نفیكای به ئه‌نجامدانی كاری گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تباركردووه
تۆمه‌ته‌كانیش بریتین له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان به ڕێگای نایاسایی و شوشتنه‌وه‌ی پاره‌و گه‌نده‌ڵی دیكه، پێشتریش هێزه‌كانی پۆلیسی ناوخۆیی پۆرتوگال له‌سه‌ر هه‌مان دۆسیه،
پاولۆ گۆنكالفیسی گه‌وره ڕاوێژكاری یانه‌ی بهنفیكایان ده‌ستگیركردبوو كه تۆمه‌تباره به‌وه‌ی ته‌گه‌ره‌ی خستۆته به‌رده‌م لێپێچینه‌وه یاساییه‌كان
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی دهنگوباسی پۆرتوگالیش، لویس فیلیپی ڤیێرا سه‌رۆكی یانه‌ی به‌نفیكا یه‌كێكه له تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌كه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.