جۆرێکی دیکەی هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چه‌ند وڵاتێك لە ئاژەڵی مینکدا دۆزراوەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، رێکخراوی تەندروستی جیهانیی رایگه‌یاند: لە هەریەک لە وڵاتانی (سوید، هۆڵەندا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئەمەریکا و دانیمارک) نەوەیەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە لە ئاژەڵێکی بچوکەوە بە ناوی (مینک) گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كوشنده، ده‌سه‌ڵاتدارانی دانیمارك رایانگه‌یاند: بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌باكووری ئه‌و وڵاته، په‌یوه‌ندی ژماره‌یه‌كی زۆری جورجه‌وه هەبووە، له‌و روه‌شه‌وه 200 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونی كۆرۆنایان له جورجه‌كان ئاشكراكردووه.
بەڕێوەبەری تیمی فریاگوزاری رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیێنێت هیچ بەڵگەیەک نییە کە ئەو ڤایرۆسەی لە ئاژەڵی مینک لە دانیمارک دۆزراوەتەوە جۆرێكی جیاوازە، بەڵام ترس هەیە کە کۆرۆنا بێت و گۆڕانکاری بەسەردا هاتبێت.
حكومه‌تی دانمارك بڕیاریداوه سه‌رجه‌م جورجهكانی ئه‌و وڵاته كه ژماره‌یان 15-17 ملیۆن جورج ده‌بێت سه‌رجه‌میان له‌ناوببردرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.