دوای ٩١ كاتژمێر به‌سه‌ر ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی رۆژی هه‌ینی ئیزمیری هه‌ژاند، منداڵێك له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌یه‌كی داڕووخاو ده‌رهێندرایه‌وه.
به‌مه‌ش ئایلا بووه ١٠٧همین كه‌س كه له ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه داڕووخاوه‌كانی ئیزمیر ده‌رهێندرایه‌وه و گیانی رزگار كرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD) نوێترین ئاماری قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیزمیر-ی بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی خسته‌روو كه له دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی تا كاتژمێر ٠٩:١٠ی به‌یانی ئه‌مڕۆ، هه‌زار و ٤٧٥ پاشله‌رزه روویانداوه كه ٤٤یان له سه‌رو چوار پله‌وه بوون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه كه له بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا، ١٠٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و له كۆی هه‌زار و ٢٦ بریندار، ٨٨٣یان نێردراونه‌ته‌وه ماڵه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی ١٤٣یان به‌رده‌وامه.
له كۆی ١٧ بینا كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه داڕووخابوون كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن له ١٢یان به‌كۆتاهاتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.