Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 12:30

"کۆچه‌ری بچکۆل" له‌ فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" نمایش ده‌کرێت

له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "به‌تین قوبادی"
کوردستان TV
100%

 فیلمی سینه‌مایی "كۆچه‌ری بچكۆل" له‌ ده‌رهێنانی "به‌تین قوبادی" له‌ به‌شی پێشبڕكێی "ده‌رهێنه‌ره‌ نوێیه‌كان" له‌ چل و چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" نمایش ده‌كرێت.

 

فیلمی سینه‌مایی كوردیی "كۆچه‌ری بچكۆل" The Little Refugee له‌ ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد "به‌تین قوبادی"، له‌ به‌رهه‌مهێنانی "محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی" و به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئێران و توركیا له‌ ساڵی 2019؛ له‌ یه‌كه‌مین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا له‌ به‌شی پێشبڕكێی "ده‌رهێنه‌ره‌ نوێیه‌كان" له‌ چل و چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" São Paulo له‌ وڵاتی بڕازیل به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین نمایش ده‌كرێت.

 

له‌ فیلمی سینه‌مایی "كۆچه‌ری بچكۆل"دا كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری كورد و ئێرانی و توركیا له‌وانه‌: "فه‌ڕشید گه‌وێڵی"، "نادر فه‌لاح"، "په‌ریا وه‌زیری"، "عه‌زیز چابكورت"، "سوات ئوستا" و "محه‌مه‌د ره‌زا عه‌قدایی" له‌ ته‌نیشت دوو ئه‌كته‌ریی منداڵ "یۆسف مه‌حموود عه‌بدوالقادر" و "محه‌مه‌د مه‌حموود عه‌بدوالقادر" ڕۆڵیان بینیوه‌.

 

"كۆچه‌ری بچكۆل" دووهه‌مین به‌رهه‌می بڵندی سینه‌مایی "به‌تین قوبادی" دوای فیلمی سینه‌مایی "مه‌ردان" دێته‌ئه‌ژمار كه‌ له‌ ساڵی 2015 نوێنه‌ری وڵاتی عێراق له‌ هه‌شتاد و حه‌وته‌مین خولی رێوڕه‌سمه‌كانی خه‌ڵاتی سینه‌مایی ئۆسكار بوو و دوای نمایش له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكانی وڵاتانی جیهان و به‌شداریی له‌ فیستیڤاڵه‌ جۆراوجۆره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ ئاستی دنیادا، له‌وانه‌: سی و نۆیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "تۆرێنتۆ" له‌ وڵاتی كه‌نه‌دا، چل و یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "سیاتێل" له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا، چل و پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "گۆوا" له‌ وڵاتی هیندستان، سی و هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "گۆتێنبێرگ" له‌ وڵاتی سوید، سی و هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "میلی والری" له‌ وڵاتی ئه‌مه‌ریكا، چوارده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "ئه‌سته‌نبووڵ" له‌ وڵاتی توركیا و ... هه‌روه‌ها چه‌ندین خه‌ڵاتی گرینگی نێوده‌وڵه‌تیشی به‌ده‌ستهێناوه‌.

 

چل و چواره‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "سائۆ پائۆلۆ" به‌ نمایش 198 فیلم له‌ ده‌رهێنه‌رانی 71 وڵاتی جیهان، له‌ به‌شه‌ جۆراوجۆره‌كانی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له‌وانه‌: به‌شی "ئاسۆی نێوده‌وڵه‌تی"، به‌شی پێشبڕكێی "ده‌رهێنه‌ره‌ نوێیه‌كان"، به‌شی "بڕازیل"، به‌شی "خه‌ڵاته‌كان"، به‌شی "مافی مرۆڤ" و به‌شی "كه‌مپه‌ینه‌كان" له‌ ڕۆژانی 22ی ئۆكتۆبه‌ر تا 4ی نۆڤه‌مبه‌ری 2020 به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا بۆ یه‌كه‌مین جار، به‌ شێوه‌ی ئۆنلاین له‌ شاری سائۆ پائۆلۆ له‌ وڵاتی بڕازیل به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

هه‌ندێك له‌ ستافی فیلمی سینه‌مایی "كۆچه‌ری بچكۆل" بریتین له‌:

نووسه‌ری سیناریۆ و ده‌رهێنه‌ر: به‌تین قوبادی، راوێژكاری سیناریۆ: مه‌رزیه‌ خوش ته‌راش، به‌ڕێوه‌به‌ریی وێنه‌گرتن: مورته‌زا نه‌جه‌فی، وێنه‌گری به‌شی توركیا: جه‌عفه‌ر ئه‌سڵانی، مونتاژ: هایده‌ سه‌فی یاری، ده‌نگهه‌ڵگر: محه‌مه‌د موختاری، دیزاینی سه‌حنه‌: موڕته‌زا فه‌ربود، دیزاینی جلووبه‌رگ: ئیلهام موعین، ده‌نگدانه‌ر: به‌همه‌ن ئه‌رده‌ڵان، میكیاج: مه‌حموود دێهقان، به‌رپرسی پلان: گوڵڕیز ئیحتیاتی، موزیك: بابه‌ك میرزاخانی، به‌رپرسی ته‌داره‌كات: ئیسماعیل میرزایی، چاككردنی ڕه‌نگ: سامان مه‌جدوه‌فایی، یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر: محه‌مه‌د كاشی، مسته‌فا هادی، مونشی سه‌حنه‌: مونا پیرایش، رووناكی: عه‌لیڕه‌زا ئه‌فشاری، فۆتۆگرافه‌ر: سومه‌یه‌ جه‌عفه‌ری، دیمه‌نه‌ تایبه‌ته‌كان: عه‌لی ته‌سدیقی، به‌رپرسانی به‌رهه‌م: میلاد خوسره‌وی، به‌هرام سه‌ربازی، به‌رهه‌مهێنه‌ر: محه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی، به‌ڕێوه‌به‌ریی ڕاگه‌یاندنی گشتیی: مه‌نسوور جیهانی و مه‌نووچێهر جیهانی، به‌رهه‌می هاوبه‌شی وڵاتانی ئێران و توركیا، ساڵی به‌رهه‌مهێنان: 2019.

ئا:مه‌نسوور جیهانی

بۆ زانیاریی زیاتر:

https://44.mostra.org/jornal-da-mostra/veja-a-selecao-de-filmes-da-44-mostra 

كوردستان TV

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.