شهوی رابردوو، هونهرمهندی كورد، جهمال بهختیار له ویلایهتی کالیفۆرنیای ئەمهریکا کۆچی دواییکرد.
جهمال بهختیار، و تابلۆکانی زۆربەیان دەربارەی شۆڕشی ئەیلوول وگوڵان بووە، زۆر وێنەی سەرکردە مستەفا بارزانیی نەمری کێشاوە، جگە لەوە وێنەی زۆر جوانی سروشتی کوردستانی کێشاوە .
هونەرمەندی نیگارکێش جەمال بەختیار لە ساڵی 1927 لە سلێمانی لە دایک بووە، لە ساڵی 1946 دا لەکۆماری كوردستان له مەهاباد بەشداری کردووە و پێشەوا قازی محەمەد نازناوی بەختیاری داوەتێ.
لە ساڵی 1957 ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی بووە، نیگار کێشێکی ریالیست و خۆشنوسێکی بە توانا بووە .
لە سەرەتای 1940 ەوە دەستی داوەتە نیگار کێشان، لە تەمەنی 7-8 ساڵییەوە خولیای نیگار کێشان بووه،لە ساڵی 1975 ـەوە کوردستانی بهجێهێشتووه و روویكردووهته ئهمهریكا.
وێنەکانی زیاتر دیمەنی سروشت و ژیانی کوردەواری بە شێوەیەکی ساکار و فۆتۆگرافی وێنە کردوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.