ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی رووسیا، رایگهیاند وڵاتهكه دووهمین ڤاكسینی دژه كۆرۆنای بهرههمهێناوه، بەرەوپێشچوونی دڵخۆشکەر هەیە.
ئهمرۆ چوارشهممه ڤلادیمێر پۆتین سهرۆكی رووسیا لە رێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی رووسیا كۆبووهوه و رایگەیاند: ناوەندی توێژینەوەی گامالی دووەم ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنای بە فەرمی تۆمارکرد، ڤاکسینی سێیەمیش بەڕێوەیە، بە ناوی "EpiVakKorona".
سەرۆکی روسیا راشیگهیاند: بەپێی زانیارییەکان، ڤاکسینی سێیەم لە ناوەندی چۆماکۆڤ سەر بە ئەکادیمیای زانستی رووسیا پەرەیپێدراوە و لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە.
لە 11ی ئابی رابردوودا، لە رووسیا، ناوەندی لێکۆڵینەوەی گامالەیا یەکەم ڤاکسینی دژبە کۆرۆنا تۆمار کردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.