كایلی ماكینانی وته‌بێژی كۆشكی سپی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تووشووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه كایلی ماكینانی، خانمه وته‌بێژی كۆشكی سپی تووشبوونی خۆی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه له رۆژی هه‌ینی رابردوه‌وه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه و له‌ژێر چاره‌سه‌ردایه.
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی هەینی، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، خۆی و هاوژینەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بۆ چه‌ند ڕۆژێك له ناوه‌ندی پزیشكی سه‌ربازی نه‌ته‌وه‌یی "واڵته‌ر ڕید" له ماریلاند وه‌ك ڕێوشوێنێكی تایبه‌ت ده‌مێنێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.