Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 15:55

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی حه‌مه‌خان حاجی دارا ده‌کات

کوردستان TV
100%

باره‌گای بارزانی له‌ بروسكه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی حه‌مه‌خان حاجی دارا ده‌كات،  بۆ كۆچی دوایی كاكه‌ (ئه‌حمه‌د)ـی كوڕی.

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان له‌خانه‌واده‌ی حه‌مه‌خان حاجی دارا،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاكه‌(ئه‌حمه‌د)ـی كوڕی شه‌هیدی فه‌رمانده‌(حه‌مه‌خان حاجی دارا) و برای (عه‌مید عیرفان حه‌مه‌خان فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی گه‌رمیان)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و خزم و كه‌سوكار و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكه‌ ئه‌حمه‌د، به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
21ـی9ـی2020

 

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.