مامۆستاو هونەرمەندی شێوەکار (چیا نازم گلی) لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى سلێمانى بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد.
بەرەبەیانى ئەمڕۆ ههینی ئەندامى مەکتەبی ناوەندی پەیوەندیە کوردستانی و عێراقیەکانی پارتى دیموکراتى کوردستان و هاوکات مامۆستاو هونەرمەندی شێیوەکار (چیا نازم گلی) لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى سلێمانى، بەهۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.
چیا لەم هەفتەیەدا سێیەم کەسی بنەماڵەکەیانە کە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە، هەفتەى ڕابردووش مامۆستا (بەیار)ی خوشکی و هەروەها پۆرێکی بەم ڤایرۆسە گیانیان له دهستداوه.
شایانی باسە چیا نازم گلی خەڵکی چهمچهماڵه، پێشتر بەرپرسی ناوەندى باڵای چهمچهماڵی یەکێتى لاوانی دیموکراتى کوردستان بوو، هەروەها ناوبراو مامۆستاو شێوەکارو خۆشنوس بوو، ئەندامى کۆمەڵەی خۆشنوسانى عەرەبی ئیسلامیش بوو.
كۆچكردوو، چیا نازم گلی ژیانى هاوسەری پێکهێنابوو، هەروەها خاوەنی (5) منداڵ بوو، سێ کچ و دوو کوڕ.
تەرمی ناوبراو هەر ئەمرۆ لە زێدی خۆی لە چەمچەماڵ بە خاکدهسپێدرێت.
(فەرمان عەلی)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.