تیمی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه كه سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایشه، له‌و شوێنه‌ی له چیای ئارتۆش كه فڕۆكه‌كه كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه ده‌ستی به‌كاركرد.
ئاژانسی هه‌واڵی ئانادۆڵوی توركی بڵاویکردەوە، له سنووری پارێزگای وان، فڕۆكه‌یه‌كی پشكنین مۆدێل ٢٠١٥ كه به مه‌به‌ستی كاری پشكنین و چاودێری له ئاسمانی ناوچه‌كه بوو، خۆی كێشا به چیای ئارتۆسدا كه دوو هه‌زار و ٢٠٠ مه‌تر له ئاست رووی ده‌ریاوه به‌رزه، دوا به دوای رووداوه‌كه كاری گه‌ڕان و پشكنین ده‌ستیپێكرد.
تیمه‌كان ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٠٣:٠٠ی شه‌و، پاشماوه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان دۆزیه‌وه و رێوشوێنی ئه‌منییان گرته‌به‌ر.
هه‌روه‌ها تیمی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه كه سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایشه، له‌و شوێنی رووداوه‌كه له چیای ئارتۆش كه فڕۆكه‌كه لێكه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
- رووداوه‌كه
فڕۆكه‌ی پشكنینی مۆدێل ٢٠١٥، كه له رۆژی دووشه‌ممه‌وه له وان و هه‌كاری سه‌رقاڵی كاری پشكنین و چاودێرییه، ١٥ی ته‌مووز، ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ١٨:٣٥، له فڕۆكه‌خانه‌ی فه‌ریت مه‌له‌ن له وان به‌مه‌به‌ستی كاری پشكنین و چاودێری ده‌ستی به فڕین كردووه و، ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٢٢:٤٥، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رادار و ناوه‌ندی په‌یوه‌ندیدا پچڕاوه.
دوای ئه‌وه كاره‌كانی گه‌ڕان له ناوچه‌كه ده‌ستیپێكرد و، شه‌و كاتژمێر ٠٣:٠٠ تیمه‌كان فڕۆكه‌كه‌یان به تێكشكاوی له سه‌ر چیای ئارتۆس دۆزیه‌وه كه دوو هه‌زار و ٢٠٠ مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه به‌رزه.
له‌و رووداوه‌دا حه‌وت كارمه‌ندی ئاسایش گیانیان له‌ده‌ستداوه كه دووانیان فڕۆكه‌وانن.
دوا به دوای رووداوه‌كه وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو گه‌یشته وان و به یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاسایشی وان، مه‌همه‌ت ئاكتاش و پارێزگاری وان، مه‌همه‌ت ئه‌مین بیلمه‌ز و فه‌رمانده‌ی جه‌ندرمه‌ی پارێزگاكه، لیوا حاجی ئیلباش سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كرد و به‌دواداچوونی بۆ رووداوه‌كه كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.