ئەمیتاب باچان، تەمەنی 77 ساڵە یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی سینه‌مای هندی، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.
هونه‌رمه‌ند "ئەمیتاب باچان" لە توویتێکدا دوێنێ (شەممە، 11-7-2020) رایگه‌یاند : كه،، تووشی کۆرۆنا بووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، باری ته‌ندروستی جێگیره.
ئێستا پشكنین بۆ خێزان و خزمه‌كانی ده‌كرێت ، چونكه ده‌نگۆی تووشبوونی كورٍی"ئەمیتاب باچان" (ئەبیشیک باچانی)ی ده‌كرا به‌ڵام ئەبیشیک باچانی راگه‌یاند كه پشكنینی ئه‌و ئه‌رێنی بووه.
ئەمیتاب هاریفانچ باجان لە شاری ئەڵابادی هیند لە ساڵی 1942دا لە دایك بووە، جیا لەوەی ئەكتەرێكی ناودارە، هاوكات بەرهەمهێنەری سینەمایی، و گۆرانیبێژ و پێشكەشكاری بەرنامەی تەلەڤزیۆنییە. لە سەرەتای ساڵانی حەفتاكانەوە وەك ئەكتەر لە بۆڵیوود دەركەوت. رەخنەگرانی ئەو بوارە پێیان وایە، ئەمیتاب توانیویەتی كاریگەری لەسەر مێژووی سینەمای هیندی دابنێت.
شایانی باسه له‌گه‌ڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، زۆربەی هه‌وادارن وهونەرمەندان تا سیاسییەکانی هندستانیش هاوسۆزیی خۆیان بۆ"ئەمیتاب باچان" دەربڕی.
هونه‌رمه‌ند ، ئەمیتاب باچان تەمەنی 77 ساڵە خاوەنی چەندین خەڵاتی سینەمایی نێو ده‌وڵه‌تییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.