وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند: به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای رێژه‌ی هه‌ژاری له وڵات‌دا بۆ زیاتر له سه‌دا 30 بهرزبۆووهوه.
خالید بتال وه‌زیری پلاندانانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ سه‌دا 31.7 له كاتێكدا له 2018دا رێژه‌كه سه‌دا 20 بوو.
وه‌زیری پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند كه به هاوكاری بانكی نێودوڵه‌تی و رێكخراوی یونیسێف و تیمی ده‌ستپێشخه‌ری ئۆكسفۆرد و راوێژكارێكی سندوقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نیشته‌جێكردن، له ماوه‌كانی دواییدا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردیان ده‌رباره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا له‌سه‌ر هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی كراوه.
ئەوەشی راگەیاندووە: بەپێی بەدواداچوونەكە دەركەوتووە 11 ملیۆن و 400 هەزار هاووڵاتی عێراقی لەژێر هێڵی هەژارییەوەن، لەكاتێكدا لەپێش سەرهەڵدانی كۆرۆنا ژمارەكە نزیكەی 10 ملیۆن كەس بووە.
هەروەها رێژی هەژاری ئەو كەسانەشی كە تەمەنیان لەخوار 18 ساڵانەوەیە دوای هاتنی كۆرۆنا گەیشتوەتە 38%.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.