Erbil 15°C یەکشەممە 16 حوزەیران 20:53

نرخی بەرمیلێک نه‌وتى خاوی برێنت گەیشتە 40 دۆلار و29 سەنت

لە بازاڕەکانی جیهاندا
کوردستان TV
100%

 

 بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٤٠ دۆلار و ٢٩ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی هەینی نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٤١ دۆلار و ٨١ سەنت و رۆژەکەی بە ٤١ دۆلار و دوو سەنت تەواو کرد، بەڵام کاتژمێر ٠٩:٣٢ی ئەمڕۆ نرخەکە سەدا ١،.٧٧ کەمی کرد و بە ٤٠ دۆلار و ٢٩ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

لە هەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساس گەیشتە ٣٧ دۆلار و ٧٧ سەنت.

نیگەرانییەکان لە شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دروست کردووە.

پسپۆڕانیش پێیان وایە ئەگەر هەنگاوەکانی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (OPEC) و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت سەرکەوتووبێت ئەوا رۆڵێکی گرنگی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا دەبێت.

پسپۆڕان باس لەوەیش دەکەن لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین بەکارهێنانی هۆکارەکانی گواستنەوە لە ئەمریکا، ئاسیا و ئەورووپا زیادی کردووە، ئەمەیش بووەتە هۆی زیادبوونی بەکارهێنانی سووتەمەنی و زۆر بوونی خواست لەسەری.

لە لایەکی دیکەشەوە کۆمپانیای خزمەتگوزاری نەوتی ئەمریکا "Baker Hughes" لە نوێترین زانیاریدا ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە سەکۆکانی هەڵکەندی بیرەنەوتی ئەمریکا لە هەفتەی ٢٠-٢٦ی حوزەیران، سەکۆیەک کەمی کردووە و گەیشتووەتە ١٨٨ سەکۆ، بەمشێوەیە ماوەی ١٥ هەفتەی یەک لە دوای یەکە کە ژمارەی سەکۆی بیرە نەوتەکانی ئەمریکا کەم دەکات و تا ئێستا ٤٩٥ سەکۆ کەمی کردووە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.