Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 13:55

چاره‌سه‌ری درامی له‌ نمایشی "شه‌ره‌ف" دا

ده‌رهێنه‌ر توانی دوای ئه‌م هه‌موو كێشه‌و گرفت و ناسۆرییه‌كان توانی چاره‌سه‌رێكی درامی گونجاو بدات به‌ بینه‌ران
کوردستان TV
100%

كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس

 شانۆگه‌ری "شه‌ره‌ف" له‌ نووسینی نووسه‌ر نیهاد جامی و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د جه‌میل له‌ میانی  پێنجه‌مین فیستڤاڵی هه‌ولێر بۆ شانۆ  نمایش كرا .

سه‌ره‌تا دیدگای نووسین و بگره‌ دیدگای نمایشش له‌لای نیهاد جامی هه‌میشه‌ جیاواز بووه‌ له‌ وانی تر، به‌جۆرێك هه‌رده‌م خاوه‌ن دیدگاو وتارێكی ره‌خنه‌یی بووه‌ ، جیاواز بووه‌ هه‌ر له‌ مانشێتی شانۆگه‌رییه‌كان تا ناوه‌رۆكی شانۆگه‌رییه‌كان هه‌رده‌م ده‌قه‌كانی نووسه‌ر ده‌رفه‌ت به‌ ده‌رهێنه‌ر ده‌دات خۆێندنه‌وه‌ی تایبه‌ت و دیدیگای خۆی له‌سه‌ر ده‌قه‌كه‌ بنیاد بنێت .

 ئه‌گه‌ر ئاورێك له‌ ده‌قه‌ كانی نیهادجامی بده‌ینه‌وه‌ وه‌كو (گۆچانی رامبۆ، ئۆڤیلیا و وه‌همی هاملێت ، تۆبه‌كاران،شه‌ڕه‌ف ، ئاهه‌نگی شه‌وێكی قه‌رجی، ،ده‌بمه‌ ئه‌كته‌ر له‌ چاوه‌ڕوانی گۆدۆـدا ، پاكیزه‌ترین سۆزانی، گیتار،كفن ،كه‌وناره‌،مه‌سیح مه‌ریم له‌ خاچ ده‌دات ، زولیخا له‌ خه‌ونی یوسف دا ، كوشتنی دێدزده‌موونه‌، باڵنده‌كانی شالیر..) ئه‌م بۆچونه‌مان له‌لا ڕوونتر ده‌بێت، كه‌ ده‌قه‌كانی بوونه‌ته‌ ماییه‌ی گه‌نگه‌شه‌و دیالۆگی هونه‌ری به‌رده‌وامی به‌دوایی خۆیدا هێناوه‌، هه‌رده‌م به‌ دوای خه‌ون و خه‌یاڵ و یوتابیا بووه‌ بۆیه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان سه‌رجه‌م شانۆگه‌رییه‌كانی نیهاد جامی  ماییه‌ی سه‌رنج و تێرامانن، هه‌رده‌م جه‌سته‌ش فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی كاره‌كانی نیهاد جامین بۆ دورستكردنی فۆرمێكی جیاواز به‌ پشت به‌ستن به‌ رووناكی و دیكۆر موزیك...

ktv

 له‌ شانۆگه‌ری (شه‌ره‌ف) مانشێتی شانۆگه‌رییه‌كه‌(شه‌ره‌ف) ماییه‌ی تێرامانه‌ ماناو مه‌دلوولی زۆر هه‌ڵده‌گرێت به‌ جۆرێك له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ شه‌ره‌فی خێزان به‌نده‌ به‌ ئافره‌ت وه‌كو دایك ، ئافره‌ت وه‌كو ژن ،ئافره‌ت وه‌كو كچ ..هه‌ر ئافره‌تیش ده‌بێته‌ قوربانی.

روداوه‌كانی شانۆگه‌رییه‌كه‌:

- له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنی نمایش له‌ دیمه‌نی پێشه‌كی (مه‌شهد استهلالی) سێ ئافره‌ت ده‌بیندرێت به‌جلوبه‌رگێكی ئایینی سروه‌تێكی ئاینی ده‌بخشێن له‌رێگه‌ی ده‌ف و موزیك ... به‌ كارهێنان ده‌ف وه‌كو ده‌فره‌ هه‌ست ده‌كه‌یت شتێك وه‌كو ساوار بژار ده‌كه‌ن دوای خوشك ، هاوسه‌ركه‌ ده‌یخه‌نه‌ ناو ده‌فره‌ی دایكی شه‌ره‌ف  ئه‌ویش ده‌یخاته‌ ناو ئه‌و كانیه‌ ئاوه‌كه‌ كه‌ له‌ناوه‌ندی ته‌خته‌ی شانۆ بوونی هه‌یه‌ ئه‌نجا هاوسه‌ره‌كه‌ ده‌یكات به‌ نان..

له‌گه‌ڵ رووناكی بۆ سه‌ر شانۆ تارمای (شه‌ره‌ف) له‌سه‌ره‌وه‌ی ناوه‌راستی شانۆ بوونی هه‌یه‌ تاكۆتایی شانۆ تێكه‌ڵكردنی ره‌نگه‌كان (سێ ره‌نگ) كه‌گوزارشت له‌ ژیانه‌ سور +شین+سه‌وز كه‌ مدلوولی لای هه‌مووان زانراوه‌ .

هه‌رسێ ئافره‌ته‌كه‌ خۆیان ده‌ناسن (دایكی شه‌ره‌ف +خوشكی شره‌ف+هاوسه‌ری شه‌ره‌ف)  به‌ خێرهاتی میوانان ده‌كه‌ن ،كه‌ بۆسه‌رخۆش كردن هاتوون به‌ بۆنه‌ی مردنی شه‌ره‌ف خۆیان واپیشان ده‌ده‌ن كه‌ خه‌مبارن به‌ڵام له‌ ناخیان زۆر به‌خته‌وه‌ر چونكه‌ شه‌ره‌فی كور ، برا ، هاوسه‌ر له‌ كۆڵیان بۆته‌وه‌...

-دیمه‌نی خۆشی ده‌ست پێده‌كات هه‌ریه‌ك به‌ شێوه‌یك گوزارشت له‌ خۆشی ئازادی خۆی ده‌كات هه‌ر له‌ ماكیاژ كردن و خۆرازاندنه‌وه‌ له‌به‌ر ئاوێنه‌..

 -دیمه‌نی دركاندن و ئاشكرا كردنی نهێنییه‌كان شه‌ره‌ف له‌ گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ : خوشكه‌كه‌ی به‌سه‌رخۆشی دێته‌وه‌ كاتێ ده‌ڵێت" مله‌كانم بشێله‌" هه‌وڵی ده‌ستدرێژكرنه‌ سه‌ر خوشكی خۆی ده‌دات . له‌گه‌ڵ دایكی كاتێ له‌گه‌ڵ  خاوه‌نی ته‌كسی دراوسێیه‌كه‌ی  دێته‌وه‌ ده‌ستدرێژ ده‌كاته‌ سه‌ردایكی... ژنه‌كه‌ی ته‌نیا شه‌و كه‌لێی ناداوه‌ ئه‌ویش به‌رازی كردنی ژنی دراوسێكه‌ی خۆی ئه‌و نیهَنیان هه‌موویان تووشی شۆك ده‌بن .

-دیمه‌نی رق لێبوونه‌ له‌ مرۆڤی سه‌رده‌م له‌ ته‌كه‌نه‌لۆژیا گه‌رانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تاكانی مرۆڤ له‌ ئه‌شكه‌وته‌كان...  ده‌سڵات ،ئۆپۆزسیۆن ،شاعیر ، میدكان...

له‌ كۆتایی هه‌رسێكیان سه‌رده‌خه‌نه‌ ناو ئاوه‌كه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی پاك بوونه‌ته‌وه‌ (شه‌ره‌ف) بوو به‌ رابردوو، له‌ریگه‌ی نووسینی چه‌ند ده‌سته‌ واژێیه‌ك باس له‌ ناسۆرییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، داهاتووی خۆیان دیارده‌كه‌ن.

شوێنی نمایش ماڵێكی ساده‌ چه‌ند هێلێكی سور، سپی(دروومانێك) له‌ سه‌ر دیوارماڵه‌كه‌ (سایك) هه‌یه‌ گوزارشت له‌ په‌رده‌ی كچێنی ده‌كات  ، به‌ واتایه‌كی تر گوزارشت له‌  شه‌ڕه‌ف و ناموس ده‌كات.

سه‌ره‌تا پێم باشه‌ ده‌ست خۆشی له‌سێ ئه‌كته‌ره‌كه‌ بكه‌م بۆ نواندنه‌كه‌یان  ئه‌نجمادانی هه‌ندێ جوڵه‌ی بوێر بۆ ئێمه‌ مانان جێ تێرامانه‌ ئه‌گه‌ر چی بوێری له‌ ناچێته‌ بواری داهێنان به‌ڵام له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ بگره‌ رۆژهه‌ڵاتیش من به‌ داهێنان دایده‌نێم، له‌م روانگه‌وه‌ ده‌ست خۆشیان لێده‌كه‌م.

له‌ هه‌موو نمایشێك دووهاوكێشه‌ هه‌یه‌ كه‌ تاراده‌یه‌ك ده‌بنه‌ سه‌ركه‌وتنی نمایش (ده‌رهێنان و نواندن) مه‌به‌ستم له‌ سه‌ركه‌وتنی نمایشه‌ به‌گشتی ئه‌گه‌ر نا زۆر نمایش هه‌یه‌ ته‌نیا له‌ نواندن یان له‌ ده‌رهێنان، باشه‌ پله‌یه‌كی زۆ باش به‌ده‌ست ده‌هێنێت له‌م نمایشه‌دا به‌ بۆچوونی خۆم ده‌رهێنان به‌سه‌ر نواندن دا زاڵ بوو، واتا هاوته‌ریب نه‌بوون زۆر جاریش  ئه‌كته‌ری نواندنی ئاست نزم به‌رامبه‌ر نواندنی ئاست به‌رز نواندنی ئاست به‌رزكه‌ دێنته‌ ئاستی نزم له‌م نمایشه‌دا ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌دی ده‌كرا به‌تایبه‌تی له‌و كاته‌ی ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ به‌شی زۆر پشتی به‌ فۆرم ،جوڵه‌ی جه‌سته‌ به‌ستبوو هه‌ستم كرد له‌ هه‌ندێ شوێن ته‌نها خوێندنه‌وه‌ی دیالۆگ بوو كه‌ده‌رفه‌ت هه‌بوو به‌ جوڵه‌یه‌ك یان به‌ هێمایه‌ك یان به‌ ئاماژه‌یه‌ك  نواندندكه‌ی جوانتر ده‌بوو، به‌تایبه‌تی له‌ وتاری خوشكی شه‌ره‌ف.

ئه‌وه‌ی سه‌رنجی راكێشام له‌م نمایشه‌دا ئه‌نجام و چاره‌سه‌ری درامیه‌ كه‌پێویسته‌ له‌ هه‌موو شانۆگه‌رییه‌كدا بوونی هه‌بێت ،ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێ له‌ ده‌رهێنه‌ران له‌ كۆتایی نمایشه‌كانیان دا ئه‌نجام وچاره‌سه‌ر ئاشكرا ناكه‌ن، یاخود ده‌توانین بڵێن چاره‌سه‌ر و ئه‌نجام بۆ بینه‌ران جێدێڵن ،ئه‌گه‌ر چی تاراده‌یه‌ك بۆچونێكی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ران بتوانن شیكردنه‌وه‌ی خۆیان بۆ نمایشه‌كه‌ هه‌بێت ،به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م ده‌رهێنه‌ر په‌یامێكی روون ئاشكرا هه‌بێت به‌ تایبه‌تی  ئامانج و ئه‌نجام.

 له‌م شانۆگه‌رییه‌دا ده‌رهێنه‌ر (محه‌مه‌د جه‌میل) له‌ كۆتایی شانۆگه‌رییه‌دا توانی دوای ئه‌م هه‌موو كێشه‌و گرفت و ناسۆرییه‌كان توانی چاره‌سه‌رێكی درامی گونجاو بدات به‌ بینه‌ران كاتی له‌ كۆتایی شانۆگه‌رییه‌كه‌دا  هه‌ریه‌ك له‌ خوشكی شه‌ره‌ف و هاوسه‌ری شه‌ره‌ ف باس له‌ كۆمه‌ڵێ له‌ یاسا و دابونه‌ریتی نه‌رێنی ناوكۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن له‌ كۆتاییدا دایكی شه‌رف ده‌ڵێت" ئیتر ته‌واو شه‌رف بوو به‌رابردوو" له‌و كاته‌دا له‌ نێو نمایشه‌كه‌ تارمایی شه‌ره‌ف  نامێنێت ژیانێكی نوێ ده‌ستپێده‌كه‌ن به‌ تایبه‌تی كاتێ هه‌رسێ ئافره‌ته‌كه‌ ده‌ڵێن "لێره‌دا پێیاوێك بوونی نیه‌" به‌سه‌مایه‌كی جوان و خولقاندی سروه‌تێكی جوان گوزارشت له‌ هیواو ئومێدی نوێ ده‌كه‌ن بۆ داهاتوو، ده‌ست خۆشی له‌ ده‌رهێنه‌رو هه‌رسێ ئه‌كته‌ره‌كه‌( رۆژان عزیز، وه‌یلان سه‌دیق ،رۆزانا فه‌رهاد) سه‌رجه‌م ستاڤه‌كه‌ ده‌كه‌م .   

ktv

شایانی باسه‌ له‌ 10/12/2019وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ  به‌ به‌شداری گرووپه‌ شانۆییه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركووك، چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌ڵمانیا، یابان، پۆڵه‌ندا، دانیمارك، مه‌غریب، ئوردن و میسر، شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ ئه‌نجامدا ،هه‌ر له‌و فیستیڤاڵه‌دا چه‌ندین كۆری ڕه‌خنه‌یی بۆ نمایشه‌كان ئه‌نجام درا له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا، 12 شانۆگه‌ریی كوردی و بیانی نمایش كران ، خه‌ڵات به‌سه‌ر باشترینه‌كانی فێستیڤاڵ دابه‌شكرا،پێش دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی فیستڤاڵ رێز له‌ دوو هونه‌رمه‌ندی به‌ ئه‌زموونی شاری هه‌ولێر نرا كه‌بریتی بوو له‌ هه‌ریه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان (غازی غه‌فور و سه‌لام كۆیی)

پاشان خه‌ڵات به‌سه‌ر باشترینه‌كان دابه‌ش كرا، كه‌ به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ بوو:

باشترین چاره‌سه‌ری درامی بۆ شانۆگه‌ریی (شه‌ره‌ف) له‌ ده‌رهێنانی محه‌مه‌د جه‌میل (هه‌ولێر).

باشترین ده‌رهێنان بۆ شانۆگه‌ریی (گرفته‌كانی پیاوێكی مردوو) له‌ ده‌رهێنانی ئیدریس شه‌وكه‌ت (چه‌مچه‌ماڵ).

باشترین نمایش بۆ شانۆگه‌ریی (رۆژی ره‌ش) له‌ ده‌رهێنانی سنان عه‌زاوی (به‌غدا).

باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ، نه‌هرۆ محه‌مه‌د  (سلێمانی)..

باشترین ئه‌كته‌ری كچ، ڕه‌شیده‌  ( وڵاتی مه‌غریب).

كوردستان TV

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.