روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و چه‌كداره بهكرێگیراوانهی له لیبیا شهڕكهن زیادی كردووه‌و هاوكاتیش رێژه‌ی كوژرانی ئه‌و چه‌كدارانه به‌رزبۆته‌وه.
روانگه‌كه ده‌ڵێت: 417 به‌كرێگیراو كه توركیا بۆ شه‌ڕكردن ره‌وانه‌ی لیبیای كردبوون، له میانه‌ی شه‌ڕه‌كاندا كوژراون.
هه‌روه‌ها روانگه‌ی سوری ئاشكرایكردووه كه له رۆژانی رابردوودا چه‌ند گرووپێكی نوێ ره‌وانه‌ی لیبیا كراون و نزیكه‌ی 2600 به‌كرێگیراویش گه‌ڕاونه‌ته‌وه سوریا.
به‌گوێره‌ی روانگه‌كه ژماره‌ی ئه‌و بهكرێگیراوانهی له لیبیا شه‌ڕده‌كه‌ن گه‌یشتۆته 15 هه‌زار چه‌كدار كه له‌نێوانیاندا 300 منداڵ هه‌ن كه ته‌مه‌نیان له نێوان 14 بۆ 18 ساڵیدایه‌و زۆربه‌شیان له فیرقه‌ی سوڵتان مورادن، هاوكات 1800 بهكرێگیراوش گه‌یشتونه‌ته سه‌ربازگه‌كانی مه‌شقكردنی توركی، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده بكرێن و ره‌وانه‌ی لیبیا بكرێن .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.