Erbil 42°C پێنجشەممە 18 تەمووز 17:25

یه‌ک به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌ 39 دۆلارو 80 سه‌نت

كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت
کوردستان TV
100%

 ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت سه‌دا ٠،٢ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینی و به‌ ٣٩ دۆلار و ٨٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

دوێنێ نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت گه‌یشته‌، ٣٩ دۆلار و ٩٠ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٣٩ دۆلار و ٧٢ سه‌نت ته‌واو كرد.

كاتژمێر ٠٩:٢٧ی ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك خاوی برێنت سه‌دا ٠،٢ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینی و به‌ ٣٩ دۆلار و ٨٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

له‌ هه‌مان كاتدا نرخی به‌رمیلێك خاوی رۆژئاوای تێكساس به‌ ٣٧ دۆلار و ١٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

چاوه‌ڕوانییه‌ ئه‌رێنییه‌كان له‌ ده‌ستكردنی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا به‌ كڕینی پشكی كۆمپانیاكان له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.

پسپۆڕانیش پێیان وایه‌ رێككه‌وتنی نێوان رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت "OPEC" و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ رۆڵێكی گرنگیی هه‌بووه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، به‌ڵام نیگه‌رانییه‌كان له‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌سه‌ر ئابووری جیهان رێگره‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرای نرخی نه‌وت.  

 

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.