Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 13:47

نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە 40 دۆلار و 52 سه‌نت

لە بازاڕەکانی جیهاندا
کوردستان TV
100%


لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٤٠ دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٤١ دۆلار و ٤٥ سەنت و رۆژەکەی بە ٤١ دۆلار و ١٨ سەنت تەواو کرد، بەڵام کاتژمێر ٠٩:٣٠ ئەمڕۆ، نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت ١،٦ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە، ٤٠ دۆلار و ٥٢ سەنت.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٣٨ دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەیشی کە پەیمانگای پێترۆلی ئەمریکا بڵاوی کردوونەتەوە، هەفتەی رابردوو ٨،٥ ملیۆن بەرمیل نەوت لە یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا زیادی کردووە و ئەمەیش بووەتە هۆی دابەزینی نرخی ئەو کاڵا ستراتیجییە.

هەروەها ئەو نیگەرانیانەی کە خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری وڵاتانی جیهان بەتایبەت ئابووری چین و ئەمریکا دروستی کردوون رۆڵیان هەبووە لە دابەزینی نرخی نەوت.

بەگوتەی پسپۆڕانیش بڕیارەکەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت "OPEC" و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە بۆ کەمکردنەوەی ٩،٧ ملیۆن بەرمیل لە بەرهەمی نەوتیان تا کۆتایی مانگی تەمووز رێگربووە لە دابەزینی خێرای نرخی نەوت لە جیهاندا.

لە لایەکی دیکەیشەوە لە کێڵگەی شەرارە کە گەورەترین کێڵگەی نەوتە لە لیبیا، بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارەکانەوە بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک وەستا و دواتر دەستی پێکردەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.