Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 15:57

نرخی یه‌ک به‌رمیل نەوت خاوی برێنت گەیشتە 35 دۆلار و 66 سه‌نت

لە بازاڕەکانی جیهاندا
کوردستان TV
100%

بەرمیلێک خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە ٣٥ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە ٣٦ دۆلار و ٦٨ سەنت و رۆژەکەشی بە ٣٦ دۆلار و ٢٧ سەنت تەواو کرد، بەڵام کاتژمێر ٢٩:٠٩ی بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لەسەدا ١،٦٨ دابەزی و گەیشتە ٣٥ دۆلار و ٦٦ سەنت.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس، بە ٣٣ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

دابەزینی نرخی نەوتیش پەیوەندی هەیە بەو نیگەرانییانەی کە گرژییەکانی نێوان چین و ئەمریکا دروستی کردوون.

لە لایەکی دیکەشەوە سێ لەو پێنج کەشتییە نەوتهەڵگرەی ئێران رەوانەی ڤێنیزوێلای کردبوو گەیشتنە بەندەرەکانی ئەو وڵاتە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.