Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:36

کورسیەکی تەرا بەدەوری مێزێکی سادە

ناخ ...ئۆقرە دەگرێ ...
کوردستان TV
100%

شەقامێکی گشتی
بەردەم قاوەخانەیەك
لەمۆنتیکارلۆ
ڕۆژانی پشوو
دادەنیشتم

لای ڕاستی قاوەخانە نێوان یٔینجانە شینەکان کەپاڵیان
بە دیوارەکەوە
دابوو
حاجیلە وبەیبون و جوری
چاوبەڵەك
سەرەتاتکێیان دەکرد
دەیانڕوانیە..
پەنجەرەیەکی دارین
هێورتر ...دیقەتەکانم ..درشت دەبوون
باڵایەکی مامناوەندی ..لە ڕێحانێکی سەوز دەچوو...
تابلۆیەکی یٔیستاتیکای ...چەرخی ڕابردوو
لە سندوقێکی کۆن بەبەرگێکی نوێ
کە فڵچەی شێوەکار.. بە ڕوونی
هێڵکاری
کرابوو...
بڕێك نزیکتر بوومەوە
ونازەنیینێك
سەرپەنجە ڕەنگین
هەموو تاڵەکانی پرچی بە چەنگێ کۆکردبۆوە
نەرم ..نەرم
فینجانەکەی بەرزدەکردەوە بۆ میحرابی
دوولێوی یاقوتی
گوڵە زەنبەقێکە و لەچەقی گۆمە یٔاوێکی
مەنگ
یٔێجگار بێ یٔاگا
جەستەیەکی ساردوسڕ
کە دووگڕی شین .پشکۆیەکی داگیرساو
یٔاخۆ
تاڵ وتفتی ڕۆژگارە....یا دەستی یٔەوین
پەیکەریٔاسا
تا دەهات
دیقەتەکانم ..وەك
مۆرانەیەك بەدیوارە وەستاو وماتەکەی هەڵدەگژا...

مرۆڤ تا تەمەنی هەڵدەکشێ
هەر منداڵۆکەیەکی لاسارە...
وێڵی یٔەو نیگایانەیە کە موڵکی
خۆی نیە!
تا دەرچم لەو قەرەباڵغیە ..و
زیاتر ئاشنای ئەو پەیکەرە ئارامە بم..
خۆم کرد بە ژووری قاوەخانەکە
لەمێزی هاوشانی لەرزۆکانە پێیەکانم تۆکمەکرد
پشتم بەسۆفا بەرینەکە دا
بڕێك چاوبڕکێ بۆ خۆشەویستی لەخودی خۆشەویستی بەگڕ وتینترە...
هێندە تریفەی مانگ
مەستی پێکێکی نیگا تیروتەسەلەکەیت دەکا !
مرۆڤێك..
تەواو بێدەنگ..
مۆمیا...
دەبێت
کام نیگا ..وەك نیگاکانی من بۆ ئەو وا
بۆ دوورگەی ئەوینی بردبێ...

دەستێك ،چاوێك، دڵێك، دووپێ وەستاو،
مرۆڤێکی تەواو
بتوانێت یٔەو ڕوانینە تەلیسماویە لەو قەرەباڵغیە
وا بێ ووتەیەك
گیربکا...

کەم کەمە..
خۆم لە مێزەکەی نزیك دەکردەوە
جانتا چوارگۆشە ڕەشەکەی لەباسکێکی هەڵواسی
بڕە پارەیەکی لەسەرمێزەکە لەژێر فنجانەکە
دانا
من هێندەی تر پەشۆکام
کە جوزدانەکەی بچوکەکەی خستە جانتاکەوە
ڕۆژنامەکەی لەژێر باڵی نابوو
کە لاپەڕەکانی وەك جەلادێك مۆرکردبۆو
بە کەوانەی بازنەی وهێڵکێشان بەدەوری بابەتە
روژێنەرەکان!
لەپڕێکا ...جوزدانە بچوکەکەی کەوت
هێندە بێدەنگ دیقەتم دەکرد....دەتگووت وشەیەك
نازانم..
سەرم لە یٔیسك وپروسکێکی بێ نەوا
دەچوو
لەنگەری نەدەگرت ..بێ گوێدانە یٔەم ویٔەو
بۆی ڕامکرد کە یٔەو ڕۆیشت
لەجزدانەکەی فەنابونی ژیان لەوێنەیەك کۆکرابۆوە
تەواو تێگەیشتم!
بڕێك زام
یٔازیزن
ناتوانین لەسەر ڕووکارمان بیانشێوێنین
لەو ڕۆژەوە بە کۆڵ بۆی دەگەڕێم
نایدۆزمەوە
یٔەو ...جزدانەکەی دۆزیەوە
من ..یٔەوم بۆ هەتا وونکرد
دوای مەراقی وێنەیەك جوزدانەکەم بەو کورەگارسۆنە...دا
ئەویش سەری داخست بە داخێکەوە...ساڵانێکە یٔەو پەیکەرەجوڵاوە
خۆشەویستەکەی لەیٔاگری جەنگ
فەنا بووە.. لەبەردەمی پەنجەرەکە وەك جاران بێدەنگ دەبووم بەدوای نیگا تەلیسماویەکە
قەدەرێك
هەرنەمدۆزیەوە..
یٔەویش تائەو ئەوینە گووم نەکا
خۆیلەنیگاکانی من گێلکرد ...
منیش
هەرزەکارانە وێڵی بووبووم
تا درەنگ بڕوام نەدەکرد..
کەبێدەنگیەك یٔۆقیانوسێکی
مەزن
بەدڵۆپێ یٔەسرین سوێر دەکا
بەڵکو
بە پەنهانی
لەناخی خۆی ...خۆی گووم دەکا!
ئەو خەیاڵەی بەرجەستە نابێت ..لەسەرووی مەحاڵە
بۆهەتا زیندوولەپانتایی
ناخ ...ئۆقرە دەگرێ ...


‎سروەساڵەیی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.