Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:48

گۆڤاری رامان وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی شانۆیی

بابه‌تی نوسه‌ران له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بڵاوده‌كاته‌و
کوردستان TV
100%

كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس

ئه‌گه‌ر ئاوه‌رێك له‌ مێژووی گۆڤاره‌كانی كوردستان بده‌ینه‌وه‌ گه‌لی گۆڤار توانیویانه‌ خزمه‌تێكی به‌رچاو به‌ بواری فه‌رهه‌نگی و رۆشنبیری كوردستانی بكه‌ن وه‌كو گۆڤاری گه‌لاوێژ ،هیوا، رۆژی نوێ ، له‌گه‌ڵ گۆڤاری سروه‌... له‌م نوسسینه‌ كورته‌دا ئه‌گه‌ر ئاورێكیش له‌ ژماره‌كانی گۆڤاری رامان بدینه‌وه‌، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ چه‌ند خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به‌ فه‌رهه‌نگ و كلتوو و رۆشنبیری كوردی كردوه‌ وه‌ له‌ هه‌مان كاتداچه‌ندین نوسه‌ر له‌م گۆڤاره‌دا ده‌ستیان به‌ نوسین كردوه‌ ئێستا بوونه‌ته‌ نوسه‌ری ناودار كه‌ ده‌ستپێكیان له‌م گۆڤاره‌ بووه‌.
گۆڤاری رامان خاوه‌نی گه‌لێ سیفه‌ته‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ هه‌ندێك گۆڤار ئه‌م سیفه‌تانه‌ نه‌بێت وه‌كو: گۆڤارێكه‌ كه‌ بابه‌تی نوسه‌ران له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌،به‌بێ ره‌چاو كردنی ئایدیۆلۆژیای نوسه‌ران، هه‌روه‌ها ئه‌م گۆڤاره‌ توانیوه‌یه‌تی به‌ زمانی نوسینی وا بابه‌ته‌كان بڵاو بكاته‌وه‌ كه‌ دوور بێت له‌ زمانی بێگانه‌ زۆر كوردیانه‌ و پاراو بێت.. سیفه‌تێكی تر  هاندانی گه‌نجانی نوسه‌ر بووه‌ ئه‌م لایه‌نه‌ی زۆر به‌هه‌ند وه‌رگرتووه‌ ... له‌ هه‌مانكاتیشدا بوار به‌ نوسه‌ركانی كالدان ئاشورو توركمان.. ده‌درێت به‌نوسینه‌كانیان باس له‌ كلتوورو فه‌رهه‌نگی خۆیان بكه‌ن به‌بێ جیاوازی  خاڵێكی تری ئه‌م گۆڤاره‌  بریتیه‌ له‌ به‌رده‌وامی گۆڤاره‌كه‌ وه‌له‌ كات و ساتی خۆی ده‌رده‌چێت.. به‌جۆرێك هه‌موو پێنجی مانگێك نوسه‌ران و خوێنه‌ران ژوانیان له‌گه‌ڵ رامان هه‌یه‌ .. 
له‌هه‌موووی گرنگتر ژماره‌ی لاپه‌ره‌كانی گۆڤاری شانۆ كه‌ له‌ هه‌ندێ ژماره‌ی گۆڤاره‌كه‌ ده‌گه‌یشته‌ نزیكه‌ی (٣٠٠-٤٠٠) به‌تایبه‌تی ژماره‌كانی تایبه‌ت به‌ رۆژی جیهانی شانۆ.. هه‌ر له‌م گۆڤاره‌دا چه‌ندین نوسه‌ر ده‌ركه‌وتن نه‌بادا ناوی هه‌ندێكیان له‌بیربكه‌م بۆیه‌ ناوی هیچ نوسه‌رێك ناهێنم.
ئێستا دێمه‌ سه‌ر چه‌مكی مانێشتی بابه‌ته‌كه‌م ، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌ڵێم رامان بۆته‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی شانۆیی بۆشانۆكاران ئه‌مه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ بۆ بڵاو بوونه‌وه‌ی چه‌ندین وتارو لێكۆڵینه‌وه‌و سمینارو دیمانه‌ی شانۆكاران له‌گه‌ڵ بابه‌تی شانۆیی كه‌ شانۆكاران ده‌توانن وه‌كو سه‌رچاوه‌ سوود و زانیاری لێ وه‌ربگرن .. ده‌قی شانۆیی له‌گۆڤاری رامان شوێنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ جا ده‌قی وه‌رگێردراو بێت یان ده‌قی كوردی بێت..
كاتێ ده‌ڵێم گۆڤاری  رامان سه‌رچاوه‌ی شانۆییه‌ من ئاگادارم كه‌ تاچه‌ند قوتابیانی به‌شی شانۆی په‌یمانگه‌ی هونه‌رجوانه‌كان  له‌ كوردستان وه‌كو سه‌رچاوه‌ی زانیاری و ده‌قی شانۆ به‌كار ده‌هێنن به‌تاییبه‌تی ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان ، وه‌كو ئاشكرایه‌ كوردستان ئه‌و كات چ ئابلۆقه‌یه‌كی ناوخۆی و ده‌ركی له‌سه‌ر بوو ته‌كنه‌لۆژیاش به‌و پێشكه‌وتنه‌ نه‌بوو وه‌كو ئێستا له‌هه‌مووی گرنگتر قوتابیان به‌شی زۆری زمانی عه‌ره‌بی و بێگانه‌ نازانن هه‌ر بۆیه‌  بۆ وه‌رگرتنی زانیاری شانۆیی په‌نه‌یان بۆ ئه‌م ئه‌م گۆڤاره‌ ده‌برد.. نابێ ئه‌و ژماره‌ تایبه‌تیانه‌ له‌بیر بكه‌ین كه‌ تایبه‌ت له‌ یادی ٢٧/٣  رۆژی جیهانی شانۆ به‌ چه‌ندین بابه‌تی شانۆیی ده‌رده‌چوون ..
بۆمنیش هه‌موو ژماره‌كانی رامان گرنگ و پیرۆز و به‌سوودن به‌ڵام ژماره‌(٢٢) له‌ ساڵی ١٩٩٨ زۆرم له‌لا پیرۆزو خۆشه‌ویسته‌ چونكه‌ یه‌كه‌م كاری نووسینم بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ژیانم كاتێ ده‌ست به‌ نوسینم كرد له‌م ژماره‌ بڵاوكراییه‌وه‌ له‌ ژێرناوی(ره‌خنه‌گری شانۆ و قۆناغه‌ پركتیكه‌كانی ره‌خنه‌ی شانۆیی) به‌ جۆرێك بووه‌ هاندانێكی زۆرم بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نووسین به‌رده‌وام بم هه‌ر له‌رێگه‌ی ئه‌م نوسینه‌وه‌ ئێستا خاوه‌نی چوار كتێبی شانۆییم بۆیه‌ منتبارایانم. 
 گۆڤاری رامان ئێستا وه‌كو جار پاڵپشتی ناكرێت هه‌ر بۆیه‌ ژماره‌ی لاپه‌ره‌كانی وه‌كو جاران نیه‌ كه‌مه‌ هیودارم هاوكاری باش .. له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێم هیچ كارێك بێ كه‌موو كوری نابێت ... ده‌ست خۆشی له‌ ستاڤ و خه‌مخۆرانی ئه‌م گۆڤاره‌ ده‌كه‌م به‌ تایبه‌تی برای سه‌رنوسه‌ر

كوردستان TV

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.