Erbil 9°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 18:34

ئه‌ردۆغان بۆ مسته‌فا کازمی: تورکیا پاڵپشتی له‌ یه‌کپارچه‌یی و گه‌شه‌پێدانی عێراق ده‌کات

ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ هه‌موو بواره‌كاندا پته‌وتر بێت
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی، په‌یامێكی پیرۆزبایی و پاڵپشیی له‌ لایه‌ن سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان -ه‌وه‌ به‌ده‌ست گه‌یشت.

نوسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق، مسته‌فا كازمی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئه‌وه‌ هاتووه‌" ئه‌ردۆغان له‌میانی پێشكه‌شكردنی په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌ بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی نوێی عێراق متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی به‌ده‌ستهێناوه‌، هیوای خواستووه‌ كه‌ ئه‌م حكوومه‌ته‌ ببێته‌ مایه‌ی خێرو خۆشی بۆ گه‌ڵی عێراق و ناوچه‌كه‌".

ئاماژه‌ به‌وه‌یشدراوه‌ كه‌ سه‌ركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا، متمانه‌ی خۆی نیشانداوه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی حكوومه‌تی نوێی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی له‌ ئه‌ركه‌كیدا له‌م هه‌لومه‌رجه‌ دژوار و سه‌خته‌دا كه‌ نه‌ك ته‌نها عێراق به‌ڵكو هه‌موو جیهان-یش رووبه‌ڕووی بووته‌وه‌، سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی گوتووه‌: "توركیا پاڵپشتی له‌ یه‌كپارچه‌یی و گه‌شه‌پێدانی عێراق ده‌كات، توركیا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌ هه‌موو بواره‌كاندا پته‌وتر بێت كه‌ خزمه‌ت به‌ هه‌ردوو گه‌ل دۆست بگه‌یه‌نێت".

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی حكوومه‌تی نوێی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی به‌ده‌ستهێنا و هه‌روه‌ها هیوای خواست مسته‌فا كازمی له‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بێت.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.