Erbil 7°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 22:37

نرخی یه‌ک به‌رمیل نەوتی خاوی برێنت به‌‌‌ 24 دۆلار و 48 سه‌نته‌

له‌ یه‌كه‌م رۆژی كاردا له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
کوردستان TV
100%


- نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت له‌ یه‌كه‌م رۆژی كاردا له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌‌‌ ٢٤ دۆلار و ٤٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.


نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت له‌ یه‌كه‌م رۆژی كاردا له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌‌‌ ٢٤ دۆلار و ٤٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

رۆژی هه‌ینی نرخی خاوی برێنت گه‌یشته‌ ٢٥ دۆلار و ٨٥ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٢٤ دۆلار و ٦٨ سه‌نت ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٢٣ه‌وه‌ نرخه‌كه‌ی به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٨١ كه‌می كرد و به‌ ٢٤ دۆلار و ٤٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. له‌ هه‌مان كاتدا نرخی خاوی رۆژئاوای تێكساس به‌ ٢١ دۆلار و ٢١ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.

به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار و هه‌ڕه‌شه‌ی باج خستنه‌سه‌ر هه‌ندێک به‌رهه‌می چین له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه‌ كاریگه‌رن له‌سه‌ر‌ دابه‌زینی نرخی نه‌وت.

له‌ یەکی ئایاره‌وه‌ بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن ئۆپیك به‌ سه‌ركردایه‌تی سعوودیه‌ و هه‌ندێک وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك به‌ سه‌ركردایه‌تی رووسیا چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ به‌ درێژایی دوو مانگ تێكڕای به‌رهه‌می نه‌وتی خاوی رۆژانه‌ ٩،٧ ملیۆن به‌رمیل كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌.

پسپۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێكاریی به‌رامبه‌ر به‌ پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ هه‌ندێک وڵاتدا كه‌ خوازیاری زیندووكردنه‌وه‌ی ئابووریه‌كه‌یانن، هۆكارن له‌ راگرتنی دابه‌زینی نرخی نه‌وت.

له‌م نێوه‌نده‌دا، به‌پێی زانیاری هه‌فتانه‌ی‌ كۆمپانیای خزمه‌تگوزاری كێڵگه‌ی نه‌وتی Baker Hughes، ژماره‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره‌ نه‌وت له‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌فته‌ی ٢٥ی نیسان- یەکی ئایار به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی پێشتر ٥٣ دانه‌ كه‌می كردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ ٣٢٥ سه‌كۆ، به‌مه‌ش ژماره‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره‌ نه‌وت له‌و وڵاته‌ حه‌وت هه‌فته‌یه‌ له‌سه‌ریه‌ك كه‌م ده‌كات، له‌و ماوه‌یه‌شدا تێكڕا ٣٥٨ دانه‌ كه‌می كردووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە، خاوی برێنت لەنێوان ٢٦ دۆلار و ٣١ سه‌نت بۆ ٦٩ دۆلار و ٩١ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٢٣ دۆلار و یه‌ك سه‌نت بۆ ٢٢ دۆلار و ٤٨ سه‌نت بمێنێته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.