هونەرمەند سەعید گاباری، کە ماوەیەکی زۆر بەهۆی نەخۆشی شیرپەنجەی سییەکانەوە، لە نەخۆشخانەیە لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکی دایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 2020.5.4 لە شاری هەولێر له تیهینی 65 ساڵیکۆچی دوایی کرد.
هونەرمەند سەعید گاباری، لەدایکبووی 1956ی گوندێکی شاری "دێرک"ی سەر بە پارێزگای "حەسەکێ"ی ڕۆژئاوای کوردستانە و دانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا بووە و هونەرمەندێکی نابینا ڕووناکدڵ بووە و بە لاوک، مەقام، گۆرانییە ئەڤینداری و شۆڕشگێرییەکانی ناسراوە و لەناو خەڵکدا خۆشەویست و جەماوەرێکی زۆری هەیە.
لە تەمەنی هەشت ساڵییەوە بینایی چاوەکانی لەدەستداوە، لە ساڵی حەفتایەکانیشەوە دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە، لە ساڵی 1980ـەوە هاتووەتە باشووری کوردستان
سەعید گاباری هاوکات چەندین ساڵ لە هەولێری پایتەخت ژیاوە و بە سەدان ستران و گۆرانیی نەتەوەیی تۆمار کردووە.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە تەرمەکەی لە ڕێوڕەسمێکدا و بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان لە گوندی مەلا ئۆمەری سەر بە قەزای دەشتی هەولێر بە خااک بسپێردرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.