Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:34

کتێبێکی باش و وه‌رگێڕانێکی خراپ

ئه‌و گرفته‌ ته‌نیا كتێبخانه‌ی ئێمه‌ی نه‌گرتۆته‌وه
کوردستان TV
100%

كتێبخانه‌ی شانۆیی ئێمه‌ ڕه‌فه‌كانی به‌تاڵن، له‌م سالانی دوایی له‌رێی چه‌ند شانۆكارێكه‌وه‌ كتێب وگۆڤاری شانۆیی به‌چاپ گه‌یه‌ندرا،.

 به‌شێكی ئه‌و كتێبانه‌ ئاسۆیه‌كی ڕوونی له‌به‌رده‌می شانۆكاران كلردۆته‌وه‌، به‌شیكی تری كتێبه‌كان كاتێك به‌زمانێكیتر ده‌یخوێنیته‌وه‌ به‌ ڕه‌وانی تێیده‌گه‌یت، به‌ڵام له‌زمانی كوردیدا هێنده‌ ڕسته‌كانی ئالۆزن هه‌ندێكجار گومان ده‌كه‌یت بتوانیت له‌و كتێبه‌ تێبگه‌یت، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ختی زمانی نووسینی كتێبه‌كه‌ بێت، كتێبی "شانۆ و هه‌مبه‌ره‌كه‌ی" ئه‌نتوان ئارتۆ، وه‌رگێڕانی مسته‌فا قه‌سیم، یه‌كێكه‌ له‌و كتێبانه‌ی كه‌ مرۆڤ دڵخۆس ده‌بێت كاتێك ده‌زانێت كتێبخانه‌ی شانۆییمان یه‌كێك له‌گرنگترین سه‌رچاوه‌كانی به‌زمانی كوردی تیایه‌، به‌ڵام كاتێك ئه‌و كتێبه‌ ده‌خوێنینه‌وه‌ له‌به‌رده‌م سه‌ختیه‌كی ڕسته‌و ماناداین، له‌كاتێكدا وه‌رگیری ئه‌و كتێبه‌ بۆ خۆی شانۆكار بووه‌ و چه‌ندین كاری تری وه‌رگێرانی شانۆیی پێشكه‌ش كردووه‌، به‌لام ئه‌و كتێبه‌ هێنده‌ ناڕوونه‌ مرۆڤ گه‌ر به‌ زمانێكیتر ئه‌و كتێبه‌ی نه‌خوێندبێته‌وه‌ سه‌خته‌ بتوانێت له‌و كتێبه‌ تێبگات، ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م ته‌نیا ناونیشانی كتێبه‌كه‌یان به‌لاوه‌ گرنگ بووه‌، ده‌نا گه‌ر كه‌سانێكی شاره‌زا ئه‌و كتێبه‌یان خوێندبێته‌وه‌ هه‌رگیز رێیان به‌خۆیان نه‌ده‌دا به‌و وه‌رگێرانه‌ ناڕوونه‌ بلاو بكرێته‌وه‌، ره‌نگه‌ ئه‌مرۆ نه‌وه‌یه‌كی نوێی شانۆ وابزانێت كاتێك له‌و كتێبه‌ تێناگات هۆكاره‌كه‌ی ئالۆزی كتێبه‌كه‌یه‌ نه‌ك وه‌رگێرانه‌كه‌ی، هه‌ڵبه‌ت ئێمه‌ چۆن له‌رابردوودا له‌ستایشی چه‌ندین كتێبی شانۆیی بۆچونی خۆمان خستۆته‌ ڕوو، له‌ئێستاشدا كاتی ئه‌وه‌یه‌ بێده‌نگ نه‌بین له‌به‌رده‌م كتێبه‌ خراپه‌كانمان، كه‌ ئه‌وه‌ نه‌نگی و سه‌رزه‌نشت كردنی نوسه‌ر و وه‌رگێڕه‌كانمان نیه‌، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی قسه‌كردنه‌وه‌یه‌ له‌چۆنیه‌تی باشتركردنی بلاوكراوه‌ شانۆییه‌كانمان، به‌داخه‌وه‌ نیگه‌رانیمان له‌به‌رده‌م ئه‌و وه‌رگێرانه‌دا شادی به‌كوردی كردنی كتێبه‌كه‌ له‌لامن ده‌كوژێت، بۆیه‌ ئه‌و گرفته‌ ته‌نیا كتێبخانه‌ی ئێمه‌ی نه‌گرتۆته‌وه‌، راسته‌ عه‌ره‌به‌كان به‌ر له‌ئێمه‌ چه‌ندین كتێبی ئاوایان به‌خراۆ وه‌رگێراوه‌، به‌لام بۆ ئێمه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای هه‌نگاونانی چاپكراوی شانۆیین ڕێی خۆیه‌تی بمانه‌وێت سه‌ره‌تایه‌كی ته‌ندروستمان هه‌بێت، به‌تایبه‌ت كه‌ كتێبه‌كه‌ له‌زمانی فه‌ره‌نسیه‌وه‌ كراوه‌ به‌ كوردی، بۆیه‌ ده‌كرا له‌ڕووی زمانه‌وه‌ كه‌سێكی شانۆیی شاره‌زا دایبرشتباوه‌رو هه‌ڵه‌ زمانه‌وانیه‌كانی چاكبكردبایه‌وه‌و ئه‌وسا چاپ بكرابایه‌

ن: نیهاد جامی    

كوردستان TV

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.