Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 12:48

نرخی یه‌ک به‌رمیل نەوتی خاوی برێنت گه‌یشته‌‌‌‌ 23،18 دۆلار و هه‌ژده‌ سه‌نت

لە بازاڕەکاندا
کوردستان TV
100%

نرخی خاوی برێنت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممەدا، دابەزینی تۆمارکرد و ھەر بەرمیلێکی بە ٢٣ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەئێستادا، نەوتی زیاتر خراوەتە بازاڕەکانەوە کە ئەوەیش کاریگەری ھەبووە لەسەر دابەزینی نرخی خاوی برێنت.

رۆژی ھەینی، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکاندا بەڕێژەی سێ لەسەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ فەرمانی دا بە ھێزی دەریایی وڵاتەکەی لەوەی ئەگەر لەلایەن کەشتییە جەنگییەکانی ئێران-ەوە گێچەڵیان پێکرا لێیان بدەن.

لە کاتژمێر ٠٧:٠١، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ٤,٠٧ لەسەدا دابەزینی تۆمار کرد و ھەر بەرمیلێکی بە ٢٣ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ھاوکات نرخی یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس، بەڕێژەی ١,٩٣ لەسەدا رووی لە دابەزینی کرد و گەیشتە ١٥ دۆلار.

لە ١٢ی ئەم مانگەدا، ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان بە قەبارەی١٠ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا رێککەوتوون.

لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا کە لەسەرەتای مانگی داھاتوو دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە، وڵاتانی ئۆپێک نۆ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا کەم دەکەنەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.