بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم و لایەنی ئێرانی مەرزی سەیرانبەن كرایەوە.
ئهمرۆ شهممه بە بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوای 60 ڕۆژ ئەمڕۆ مەرزی سەیرانبەن كرایەوە، بڕیاریشە تەنیا سەوزە و میوە لە ئێرانەوە بۆ هەرێم هاوردە بكرێت.
كردنەوەی مەرزەكە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم و لایەنی ئێرانی بەڕێوەچوو، لەلایەن بەڕێوەبەرێتی تەندروستی قەزای پێنجوێنەوە، تیمێكی پشكنینی كۆرۆنا لە مەرزەكە جێگیركرا، بەمهبەستی پشكنینی شۆفێری بارهەڵگرەكان.
هەموو رێوشوێنە تەندروستییەكان لەو مەرزە جێبەجێ دەكرێ و كاروباری بازرگانی بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.