Erbil 7°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 22:49

نرخی زێر روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌کات

به‌هۆی زۆری خواسته‌ له‌سه‌ری
نرخی زێر
کوردستان TV
#8
100%

پێچه‌وانه‌ی نرخی نه‌وت نرخی زێڕ به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی زۆربوونی خواستی كڕیارانی زێڕه‌ له‌ بازاڕه‌كانی جیهان.له‌ كۆتا ڕۆژه‌كانی هه‌فته‌ نرخی زێر به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری تۆماركرد به‌جۆرێك نرخی ئۆنسه‌یه‌ك زێر 37 دۆلار به‌رزبوویه‌وه‌.

هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ بازاڕه‌كانی بۆرسه‌ی جیهانی نرخی ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ به‌ 1683 دۆلار ده‌فرۆشرا تاوه‌كو دوێنێ چوارشه‌ممه‌ هه‌ر به‌و نرخه‌ بوو به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ نرخی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ به‌ 1720 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

سه‌رباری ئه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی كڕین و فرۆشتنی زێر له‌ هه‌رێمی كوردستان داخراون به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌ی زێڕه‌نگرانی كوردستان جیاوازی نرخی مسقاڵی زێڕ له‌نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌ ڕوو به‌جۆرێك مسقاڵێك زێڕی عه‌یار 21 له‌ 291 هه‌زاره‌وه‌ بووه‌ به‌ 297 هه‌زار دینار و عه‌یار 24 له‌ 332 هه‌زار دیناره‌وه‌ بووه‌ به‌ 338 هه‌زار دینار، عه‌یار 18 له‌ 249 هه‌زار دیناره‌وه‌ بووه‌ به‌ 255 هه‌زار دینار.

ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ نرخی نه‌وت به‌ره‌و داكشان هه‌نگاو ده‌نێت سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپێك پڵه‌س به‌ پابه‌ند كردنی ولاتان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بری 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ ڕۆژێكدا.

شاره‌زایانی ئابووری باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ نه‌بوونی متمانه‌ به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت وای له‌ سه‌رمایه‌داران و بازرگانان كردووه‌ كه‌ ڕوو له‌ كڕینی زێڕ بكه‌ن بۆ پاراستنی سه‌رمایه‌كانیان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.