Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 21:29

25 تۆن هێلکەی قەدەغەکراو دەستی بەسەرداگیرا

ھەوڵیداوە بەڕێگای قاچاغ بھێنێتە ناوشاری ھەولێر
کوردستان TV
100%


لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سەلاحەددین دوو بارهەڵگری هێلکەی قەدەغەکراو دەستی بەسەرداگیرا.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر هاتووه‌ ئەو بڕە هێلکەیەی دەستی بەسەرداگیراوە بەپێ ی بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوردەکردنی ڕێگەپێنەدراو و قەدەغەکراوە، خاوەنی ئەو ھێلکەیە ھەوڵیداوە بەڕێگای قاچاغ بھێنێتە ناوشاری ھەولێر.

بۆ ئەم مەبەستە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری هەولێر پشکنین بۆ هێلکەکە ئەنجام درا دەرکەوت بەشێکی زۆر ھیچ ڕێکەوتێکی لەسەرنیە ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانە و شیاونیە بۆ خواردن، بۆیە بڕیاردرا لە زبلخانەی کانی قڕژاڵە بەشێوەیەکی زانستی و ژینگەیی لەناو ببردرێت،

شایەنی باسە لەسەر ئەم کەیسە ھەردوو بارھەڵگرەکەدەستی بەسەر داگیرا ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر لەلایەن قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر کاردانەوەی یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت.
 

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.