له گۆڤاری هه‌تاو ژماره ١٦٩ ساڵی ١٩٦٠ ، هۆنراوه‌یه‌كی مامۆستا "فه‌رهاد شاكر مه‌جروم رواندزی" به‌ناوی ( رزگاری ) بڵاوكراوه‌ته‌وه ، له یادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی دووباره ئه‌م هۆنراوه‌یه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌م هۆنرایه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌و پێشووتر و ئێستاش گونجاوه هیوادارین بۆ دوارۆژیش هه‌روانه‌بێت .
»» رزگـاری ««
سوێندم به‌و گه‌له‌ی قوربانی داوه __ له‌ژێر چه‌پۆكی دوژمن داماوه
خاكــــی پیـــرۆزی دابه‌شـــكراوه __ هیچ سات و كاتێ نابێ بسره‌وه‌م
تا تنۆكێ خوێن له له‌شما ماوه
مه‌رجه تێكۆشم له ڕێی كوردستان __ ده‌بێ هه‌وڵده‌م به دڵ و به گیان
تا رزگاری كه‌م له چنگ دوژمنان __ كه‌سیش نه‌توانێ بگرێ جله‌وم
تا كوردیش بێته ڕیزی میلله‌تان
ئه‌ی كورد دره‌نگه ده به‌سه نووستن __ چاوێ هه‌ڵێنن بزانه دوژمن
چۆن جه‌رگی كوردان ئاوا هه‌ڵئه‌دڕن __ ده‌هه‌ستن ئێمه‌ش هه‌موومان یه‌كجار
به یه‌كێتیمان دوژمنمان ده‌مرن
گه‌ڕ باوه‌ڕ ناكه‌ی به‌م ووته جوانه __ دابه‌شكراوی ئه‌م كوردستانه
چیمان لێ ئه‌كه‌ن ئه‌م دوژمنانه __ بزانه جوتیار بێچاره و هه‌ژار
كورد چی به‌سه‌ر هات له ئه‌م ایرانه
هه‌رلێدان و كوشتن بۆچی وائه‌كه‌ن؟ __ بۆچی ئه‌م كورده به‌م ده‌رده ئه‌به‌ن
نابێ بڵێین كوردین بابكه‌ین شیوه‌ن __ ئه‌مه‌یه دوژمن له‌گه‌ڵ استعمار
به هێزی پیسیان هه‌رله كورد ئه‌ده‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.