وهزارهتى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاوی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه لەچوارچێوەی بەدواداچوونی بەردەواممان بۆ ئەو كێشەو گرفتانەی رووبەڕووی پڕۆژە كشتوكاڵیەكانمان دەبنەوە، بەتایبەت خاوەن كێڵگە پەلەوەریەكان، بە سوپاسەوە دوای راوێژ لەگەڵ وەزیری ناوخۆ بڕیاردرا بەرەچاوكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی و تەندروستی رێگا بكرێتەوە بۆ ناردنی مریشك بۆ ناوەڕاست و خواروی عێراق دوای ئەوەی لەپێداویستی بازاڕی ناوخۆیمان زیاد دەبێت، ئەمەش بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی خاوەن كێڵگەكان و پاڵپشتیكردنیان وەك بنەمایەكی گرنگی كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستاندا.
راشیدهگهیهنن ، بۆ ئەو مەبەستە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاكان كار ئاسانی دەكەن بۆ خاوەن پڕۆژەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.