Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 22:25

ڕۆژانە زیاتر لە 2000 تۆن سەوزە و میوە هاوردەی هەولێر دەکرێن

بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمی خۆماڵی نرخی پیاز دابەزیووە
سەوزە و میوە
کوردستان TV
#8
100%


سەرباری قەدەغەی هاتووچۆ ڕۆژانە لە ئێران و تورکیا و وڵاتانی بیانی ڕۆژانە بڕی 2 هەزار و 500 تۆن  سەوزە و میوە هاوردەی بازاڕی سەوزە و میوەی هەولێر دەکرێن.

سەرباری ئەو ڕێژە زۆرەی سەوزە و میوە بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخەکان جیاوازترن لە ڕۆژانی پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

بەبەراورد بە ڕۆژانی پێش ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی سەوزە و میوە بەرزبووەتەوە بەجۆرێک کیلۆیەک تەماتە لە 500 دینارەوە بەرزبووەتەوە بۆ 1000 دینار، پەتاتە لە 750 دینارەوە بووەتەوە  1000 دینار، لیمۆ بەهۆی سنوردارکردنی هەناردەی لیمۆی تورکیا بۆ وڵاتان نرخی کیلۆیەک لیمۆ لە 2000 دینارەوە بۆ 3500 دینار بەرزووبەتەوە.

پێچەوانەی ڕۆژانی ڕابردوو بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمی خۆماڵی نرخی پیاز دابەزیووە بەجۆرێک هەفتەی ڕابردوو نرخی کیلۆیەک پیاز گەیشتە 3 هەزار دینار ئێستا دابەزیووە بۆ هەزار دینار.

لە 48 کاتژمێری داخستنی مارکێت و بازاڕەکانی سەوزە و میوە بڕی 250 تۆن سەوزە و میوە لە هەولێر لەناوچوون.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.