Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 02:06

نرخی یه‌ک به‌رمیل نەوتی خاوی برێنت به‌‌‌ 32 دۆلار و 40 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت

له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
کوردستان TV
100%


نرخی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌‌‌ ٣٢ دۆلار و ٤٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته‌ ٣٤ دۆلار و ١٨ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٣١ دۆلار و ٨٧ سه‌نت ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٢٢ه‌وه‌ نرخه‌كه‌ی به‌راورد به‌ نرخی دوێنێی له‌كاتی داخستنی بازاڕدا، به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١،٦٦ بەرزبووه‌وه‌ و گه‌یشته‌ ٣٢ دۆلار و ٤٠ سه‌نت، هاوكات خاوی رۆژئاوای تێكساس به‌ ٢٤ دۆلار و ٧٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

به‌پێی ''راپۆرتی نیسانی ٢٠٢٠ی پێشبینی كورت مه‌ودای وزه‌''ی فه‌رمانگه‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا (EIA)، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مساڵ نرخی خاوی برێنت ٣٣ دۆلار بێت، به‌ڵام له‌ راپۆرتی ئاداری ٢٠٢٠دا پێشبینیكرابوو نرخه‌كه‌ی ٤٣ دۆلار بێت.

نرخی خاوی برێنت كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ چاره‌كی دووه‌می ساڵدا بگاته‌ ٢٣ دۆلار، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ نیوه‌ی دووه‌می ساڵدا، بگاته‌ ٣٠ دۆلار و ساڵی داهاتووش به‌رزببێته‌وه‌ ٤٦ دۆلار.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له‌لایه‌ن په‌یمانگای نه‌وتی ئه‌مریكی (API)ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، نه‌وتی خاوی عه‌مبارکراو لە ئه‌مریكا ١١ ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار به‌رمیل زیادیكردووه‌ و پێشبینی ده‌كرێت بگاته‌ ٤٧٣ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار به‌رمیل.

پسپۆڕان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی سعوودیه‌ و رووسیا كه‌ سبه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چاوه‌ڕوانی ئه‌رێنیی له‌سه‌ر بازاڕی جیهانی نه‌وت دروستكرد و هاوكاربوو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی.

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٣٢ دۆلار و ٩٥ سه‌نت بۆ ٣٣ دۆلار و ٢٥ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٣٢ دۆلار و ٦٥ سه‌نت بۆ ٣٢ دۆلار و ٣٥ سه‌نت بمێنێته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.