Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 02:10

نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

به‌ رێژه‌ی زیاتر له‌سه‌دا پێنج
نرخی نه‌وت
کوردستان TV
100%

نرخی نه‌وت به‌ رێژه‌ی له‌ سه‌دا 4.66 به‌رز بوونه‌وه‌ تۆمار كرد. 

دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 30 دۆلار و 86 سه‌نت و دواتریش و به‌ر له‌ داخستنی بازار نرخه‌كه‌ی گه‌یشته‌ 25 دۆلار و 96 سه‌نت. 

به‌یانی ئه‌مڕۆش نرخه‌كه‌ی به‌راورد به‌ نرخی دوێنێی له‌كاتی داخستنی بازاڕدا به‌ڕێژه‌ی زیاتر له‌سه‌دا پێنج هه‌ڵكشاو گه‌یشتووه‌ته‌ 31 دۆلار و 75 سه‌نت، هاوكات خاوی رۆژئاوای تێكساس به‌ 23 دۆلار و 71 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. 

كاریگه‌ری نه‌رێنیی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووریی و داخوازی نه‌وت له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دراوی دۆلار ، هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوودا نرخی نه‌وت دابه‌زین تۆمار بكات. 

دوێنێ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه‌، محه‌مه‌د بن سه‌لمان گفتوگۆم كردووه‌، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین گفتوگۆی كرد، چاوه‌ڕوانم و ئومێده‌وارم ئه‌و وڵاتانه‌ به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وت 10 ملیۆن به‌رمیل یان زیاتر كه‌مبكه‌نه‌وه . 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.