Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 23:21

لەتورکیا 46 کەسی دیکە بەکۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ژمارەی توشبووان له‌ (13) هەزار کەسی تێپەراند
کوردستان TV
#13
100%


تەندروستی تورکیا نوێترین ئاماری توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا (13) هەزار کەسی تێپەراندوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی توركیا،  بەتۆماركردنی   دووهەزار و 704 حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنا لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو كۆی توشبووان گەیشتووەتە 13 هەزار و 341  حاڵەت.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، ئەمڕۆ 46 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو کۆی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە 214 کەس.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.