Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 16:23

حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێکی لەسەر هاوردەکردنی خۆراک دەرکرد

له‌ خاڵه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێم
کوردستان TV
100%


وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی شێوازی هاوردەكردنی خۆراك و پێداویستی كشتوكاڵییەوە بڕیارێكی دەركرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌ هه‌رێمی كودستان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت  به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه‌ بڕیار درا به‌ ده‌ركردنی مه‌وادی سه‌ره‌كی خۆراك و پێداویستی كشتوكاڵی كه‌ له‌ خاڵه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێم هاورده‌ ده‌كرێن له‌ مۆڵه‌تی هاورده‌ له‌ ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا به‌ مه‌رجێك كۆمپانیاكان ناسنامه‌ی بازرگانی نوێكراویان هه‌بێت له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بازرگانی هه‌رێم و بڕی رسوماتی كرێی خزمه‌تگوزاریی له‌ خاڵه‌ گومرگیه‌كان وه‌ربگیرێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.