جیاواز له ڕۆژانی ڕابردوو ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت به‌ره‌و هه‌ڵكشان چوو، به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ( لیڤ چارت ) ئه‌مڕۆ سێشهمه نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 25 دۆلار ده‌فرۆشرێت، له كاتێكدا رۆژی دووشه‌مه تا نزیكه‌ی 23 دۆلار دابه‌زی. به‌وپێیه به‌راورد به نزمترین نرخی له بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا، به‌های نه‌وت به رێژه‌ی 7% به‌رز بووه‌ته‌وه. رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێشووی ئۆپێك كه كۆتایی ساڵی رابردوو واژوویان كردبوو، كۆتایی هاتووه، بۆیه له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌مه زۆر دابه‌زیبوو و ئێستاش بازاڕه‌كه ده‌یه‌وێت خۆی له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بگونجێنێت و هه‌ریه‌ك له رووسیا و سعوودیه‌ش به‌رده‌وامن له‌و ململانێیه‌ی دژی یه‌كتر ده‌ستیان پێكردووه. هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ ڤلادمێر پوتینی سه‌رۆك وه‌زیرانی ڕووسیا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن نرخی نه‌وت به‌رز بێته‌وه.
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌کانی جیهان هه‌ڵکشا
ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان رووسیا و سعوودیه ده‌دات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.