به‌هۆی روودانی ته‌قینه‌وه له هێڵی بۆری گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتی كه به نزیك شارۆچكه‌ی بایه‌زید له ئاگری تێده‌په‌ڕێت و له ئێرانه‌وه غازی سروشتی ده‌گوازێته‌وه بۆ توركیا، زیانی ماددی كه‌وته‌وه.
به‌پێی زانیاری ده‌ستكه‌وتوو، كاته‌كانی به‌یانی به هۆكارێك كه هێشتا نازانرێت ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له هێڵی بۆری گواستنه‌وه‌ی غازی سروشتیی له ناوچه‌ی ساریسو له ده‌روازه‌ی گومركی گوربوڵاك، روویداوه.
ئه‌و ئاگره‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه دروست بوو له گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری بینرا.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه ناوچه‌كه و رێوشوێنی ئه‌منیی توندیان گرته‌به‌روپاشان هێڵه‌كه گیرایه‌وه و ئاگره‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌وه كوژێندرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.