Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 02:21

به‌ هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ دوو ملیۆن مریشکی کێڵگه‌کانی ناخۆ مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره‌

به‌ هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ دوو ملیۆن مریشكی كێڵگه‌كانی ناخۆ مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره‌
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، ژووری بازرگانى و پیشه‌سازی سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، له‌ ئێستادا زیاتر له‌ دوو ملیۆن مریشك له‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی شاری سلێمانیدا هه‌یه‌ و به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆوه‌ مه‌ترسی له‌ ناوچونیان له‌سه‌ره‌، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی كه‌رتی په‌له‌وه‌ر و به‌رهه‌می ناوخۆی ژووری و پیشه‌سازی سلێمانی به‌رهه‌می سه‌رجه‌م كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی شاری سلێمانی ده‌كڕێته‌وه‌.

سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند گرێبه‌ستێكمان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌ربڕینخانه‌ی پیره‌مه‌گرون و ڕانییه‌ واژوو كرد و له‌مه‌ودوا ژووری بازرگانی سلێمانی به‌رهه‌می مریشكی سه‌رجه‌م كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌كڕێته‌وه‌ به‌مه‌بستی پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆ و زه‌رمه‌ند نه‌بوونی خاوه‌ن گێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان.

ڕاشیگه‌یاند له‌ئێستادا زیاتر له‌ دوو ملیۆن مریشك له‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانیدا هه‌یه‌ و  به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆوه‌ مه‌ترسی له‌ ناوچونیان له‌سه‌ره‌ بۆیه‌ به‌ پێوستمانزانی به‌رهه‌می سه‌رجه‌م كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان بكڕینه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا مریشكه‌كان له‌ ژێر چاودێری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندییداره‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و خاوێن سه‌رده‌بڕێت و پاك ده‌كرێت و به‌ نرخێكی گونجاو ده‌گه‌یه‌نرێته‌ ده‌ستی هاوڵاتیان.

جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ ئامانجی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی پاڵپشتی كردنی به‌رهه‌می ناوخۆ و پاراستنی خاوه‌ن گێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانه‌ له‌ زه‌ر و زیان و گه‌یاندنی مریشكی فرێش و ته‌ندروسته‌ به‌ ده‌ستی هاوڵاتیان، تاكو بتوانرێت به‌رهه‌می ناوخۆی له‌ بازاره‌كاندا ساغ بكرێته‌وه‌ ڕێگری بكرێت له‌ مریشكی به‌ستوو. 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.