وەزارەتی دارایی و ئابووری له راگهیهندراوێكدا رایدهگهیهنێت رۆژانی (29-30-31ـی 3) و (1 و 2ـی مانگی 4) مووچهی وهزارهتی كاروباری شههیدان و ئهنفالكراوان دابەش دهكرێت.
ئەو خشتەیەی كە بۆ دابەشکردنی مووچە دیاریکراوە بەمشێوهیه دهبێت:
1- رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە (29 و 30ـی 3ـی 2020) مووچەی خانەوادەی شەهیدانی سەنگەر دابەش دەکرێت.
2- رۆژی سێشەممە (31ـی 3ـی 2020) مووچەی خانەوادەی ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.
3- رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە (1 و 2ـی مانگی 4ـی 2020) مووچەی خانەوادەی شەهیدانی هاووڵاتی دابەش دەکرێت.
ئەوەش بۆ پاراستنی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپاراستن و سەلامەتی هەماهەنگی تەواو دەکرێت لەنێوان وەزارەتەکانی (دارایی و ئابوری، شەهیدان و ئەنفالکراوان، تەندروستی، ناوخۆ) لەکاتی دابەشکردنی مووچە تا قەرەباڵغی دروست نەبێت و لێک نزیکبونەوە زۆر کەمبکرێتەوە بەشێوەیەک مەترێک دوری هەبێت لەنێوانیاندا.
لەکاتی گەیشتنی تەمویلی بەغدا لە هەمان بەراوارەکانی سەرەوەدا دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچەی وەزارەت و دامەزراوەکانی تر.
وەزارەتی دارایی و ئابووری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.