Erbil 9°C دووشەممە 20 کانوونی دووەم 02:23

نرخی خاوی هەر بەرمیلێکی نه‌وتی برێنت به‌‌‌ 28 دۆلار و یه‌ک سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت

له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
کوردستان TV
100%


نرخی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌‌‌ ٢٨ دۆلار و یه‌ك سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته‌ ٢٨ دۆلار و ٦٥ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٢٧ دۆلار و ١٥ سه‌نت ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٠٠ه‌وه‌ نرخه‌كه‌ی به‌راورد به‌ نرخی دوێنێی له‌كاتی داخستنی بازاڕ به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا ٣،١ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ ٢٨ دۆلار و یه‌ك سه‌نت. هاوكات خاوی رۆژئاوای تێكساس به‌ ٢٤ دۆلار و ٩٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی پاكێجی هاندان به‌ بڕی دوو تریلیۆن دۆلار له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكاوه‌، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕی جیهانیدا رووی له‌ هه‌ڵكشان كرد.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌پێی پێشبینییه‌كانی په‌یمانگای نه‌وتی ئه‌مریكی (API)، نه‌وتی خاوی عه‌مبارکراو لە ئه‌مریكا ١،٢٥ ملیۆن به‌رمیل كه‌میكردووه‌.

له‌ كاتێكدا ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه‌ نرخی نه‌وت به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) و جه‌نگی نرخ له‌سه‌ر نه‌وت له‌ نێوان رووسیا و سعوودیه‌ به‌رده‌وامن له‌ گوشارخستنه‌سه‌ر نرخه‌كه‌ی.

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٢٨ دۆلار و ١٥ سه‌نت بۆ ٢٨ دۆلار و ٤١ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٢٧ دۆلار و ٨٩ سه‌نت بۆ ٢٧ دۆلار و ٦٣ سه‌نت بمێنێته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.