Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 01:29

رێوشوێنه‌کانی خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا توندوتۆڵتر ده‌کرێت

به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
کوردستان TV
100%


لیژنه‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایروسی كۆرۆنا له‌ سۆران كۆبووه‌وه‌ توندوتۆڵكردنی رێوشوێنه‌كانی خۆپاراستنیان له‌ ناوچه‌كه‌ راگه‌یاند.

به‌ سه‌رپه‌رشتی كرمانج عزه‌ت قائیمقامی سۆران و به‌شداری لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداركان ئه‌مشه‌و لیژنه‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبووه‌وه‌ .

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێرای سوپاسگوزاری بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ له‌ خۆراگری و گوێرایه‌ڵیان به‌ ڕێنماییه‌كان، جه‌خت له‌ توندوتۆڵكردنی ئه‌و رێوشوێنانه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ بۆ پیشگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گیرینه‌به‌.

هاوكات هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ چه‌ندین بریاردران له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان كه‌ له‌ ئه‌مشه‌وه‌وه‌ ده‌چنه‌ بواری جێبه‌جێكردن.


پێنج ڕۆژی نوێی خۆپارێزی
ھاونیشتمانیانی شاری سۆران و دەڤەرەکە

ھەڕەشەکانی ڤایڕۆسی کۆڕۆنا، وا دەخوازێ ئەو پێنج ڕۆژە لە ماڵ بمێنینەوە، بۆیە لە سبەینێ ٣/١٩ پێنج شەممە ، ھێزەکانی ئەمنی و لیژنەی تەندروستی و ئابوری بە سەرپەرشتی ژووری عملیاتی سۆران بۆ جێ بە جێ کردنی بڕیارەکانی حکومەتی ھەرێم و پارێزگای ھەولێر دەست بەکار دەبن . بۆ ئەم مەبەستە لە کۆبونەوەی لیژنەی باڵای سۆرانی ڕووبەڕوو بونەوەی کۆڕۆنا ئەمڕۆ لە ژووری عملیات ئەم بڕیارانە دران :-

١- قەدەخەی ھاتوچۆی ناچاری ١٠٠٪‏ لە سەنتەری شاری سۆران و ناحیە وگوندەکان جێ بە جێ دەکرێ ، ھیچ جولەیەک نابێت بە تایبەت بە ئوتومبێل ، جگە لە ڕێپێدراوەکان لە ھێزی ئەمنی و تەندروستی و ڕاگەیاندن . ھەر ئوتومبێلێک سەرپێچی بکات بۆ جاری یەکەم ١٠٠٠٠٠ ھەزار غەرامەی ھەیە و بۆ جاری دووەم دەستی بەسەردا دەگیرێ جگە لە غەڕامەی سێ باری .

٢- لە کاتژمێر ١٢ی شەو تا ٥ ی بەیانی جولەی ئوتومبێل بۆ پێداویستی پێویست لە ناو شار و دەرەوەی شار ئازادە .

٣- تیمێکی تەندروستی ، لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران بە بەردەوامی لە چاوەڕوانی دا دەبێت بۆ بە فریا چوونی ھەر پێویستیەکی نەخۆش لە ناو ماڵەکانیاندا ، ژمارەی تیمەکە ڕادەگەیەنین کە جگە لە کارمەندانی خۆمان ، پسپۆری بیانیشی لەگەڵ دەبێ .

٤- ئەو شوێنانەی ڕێگا پێدراو بوون بۆ پێداویستی خەڵک لە بازاڕ ، ھەروا ڕێگا پێدراو دەمێننەوە.

تکایە ئێمە لە سەرکەوتن بەسەر کۆڕۆنا پێکەوە زۆر بە نزیکین ، ھاوکار بن با ھەر بە بەھێزی ڕزگارمان بێ .خودای گەورە ھاروکارمان ئەبێ ، کاتێ خۆمان ھاروکاری یەکتر بین .
ئەمانە ژمارەی تیمی تەندروستین
٠٧٥٠٤٩٧٥٨٥٢ بێستون
٠٧٥٠٣٩٧٤٨٠٠ بەرھەم
ھەروەھا ژووری عملیاتی سۆران

07503603534

07503603539

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.