Erbil 31°C یەکشەممە 13 ئەیلوول 14:34

مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا دەکات

100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا کرد و  جەختیان لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 13ـی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هۆڵی ڤێر کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت، وێڕای پیرۆزیایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی، هەموو پشتیوانییەکی بۆ دووپات کردەوە و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەریتانیا کردەوە.

کونسوڵی گشتیی بەریتانیا، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشاندا و خواستی وڵاتەکەی بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گشت کەرتەکاندا تاوتوێ کرا. کونسوڵی گشتیی بەریتانیا ، پیرۆزبایی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و سەرکەوتنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی لە سەرۆکی حکومەت کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.