چواردەی مانگ بوو
لەسەر گۆیژە با، قەڵەمەکەی فڕاندم
کە دۆزیمەوەو پێم نووسی
پۆل پۆل فڕین وشەکانم
پانزەی مانگ بوو
سیروان، قەڵەمەکەی بردم
وەختێ گرتمەوەو پێم نووسی
بوون بە ماسی شیعرەکانم
شانزەی مانگ بوو!
ئاخ شانزەی مانگ
کە شارەزوور قەڵەمەکەی لیوەرگرتم
وەختێ دایمەوە بنووسم
وەک هەڵەبجە
وشک بوو بوون پەنجەکانم!
شیرکۆ بێکەس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.