بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەو گەنجەی شەوی ڕابردوو لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە قەزای کەلار بەسەختی بریندار بوو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.
شەوی ڕابردوو لەسەر شەقامی سەرەکیی گەڕەکی شێروانە بەرامبەر پڕۆژەی مارینا لە کەلار، دوو ماتۆڕسکیل پێکیاندادا. لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا، هەردوو لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکان و سەرنشینێک بەسەختی بریندار بوون و دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی "شەهید هەژار"، بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کران.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ئاشکرای کرد، یەکێک لە بریندارەکان کە لەدایکبووی ساڵی 2007ـیە، ئەمڕۆ بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
تیمەکانی هاتوچۆ ڕێکارە یاساییەکانیان بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەست پێ کردووە و لێکۆڵینەوە لە وردەکارییەکانی ڕووداوەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.