بەپێی ئامارە فەرمییەکان، قازانجی هاوسەنگیی بازرگانیی سعوودیە لە مانگی تەممووزی 2026 بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی 25% دابەزیوە و گەیشتووەتە 14.3 ملیار ڕیاڵ (نزیکەی 3.81 ملیار دۆلار)، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ دابەزینی کۆی هەناردەی کاڵاکان بە ڕێژەی 17.2%.
بەگوێرەی داتاکانی دەستەی گشتیی ئامار، دۆخی بازرگانیی سعوودیە لەو مانگەدا بەمشێوەیە بووە: بە ڕێژەی 12.8% دابەزیوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش، نەوت 71%ـی کۆی هەناردەی سعودیە پێکدەهێنێت، لە کاتێکدا ئەم ڕێژەیە لە مانگی تەممووزی 2025 نزیکەی 67.4% بووە.
هەناردەی نانەوتی: دابەزینێکی بەرچاوتری بەخۆیەوە بینیوە کە 26.2% بووە (ئەمە هەناردەی دووبارەش دەگرێتەوە).
هاوردە: لە بەرامبەر دابەزینی هەناردەدا، هاوردەی کاڵاکانیش بۆ سعوودیە بە ڕێژەی 15.4% بەراورد بە ساڵی پێشوو کەمی کردووە.
شارەزایان پێیان وایە دابەزینی ئاستی هەناردەی نەوتی و نانەوتی کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر داهاتی گشتی و هاوسەنگیی بازرگانیی وڵاتەکە هەبووە. هەرچەندە هەناردەی نەوت بە ڕێژەیەک دابەزیوە، بەڵام هێشتا وەک سەرچاوەی سەرەکیی داهاتی سعوودیە دەمێنێتەوە و پشکی زیاتری لە کۆی هەناردەدا داگیر کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.