هه‌فته‌ی رابردوو بازاڕی نه‌وت خراپترین دۆخی مژوویی خۆی له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوو تێپه‌ڕ كرد و شۆكێكی گه‌وره‌ی خسته بازاڕه‌كانی دنیاوه. یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش بازاڕه‌كه خراپه و نرخی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له دابه‌زین كرد. هه‌فته‌یه‌كی نوێ له بازاڕی بۆرسه كرایه‌وه و له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری رابردوودا به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له نرخی نه‌وت دابه‌زیووه. به‌گوێره‌ی لیڤ چارت له‌و ماوه كورته‌دا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت سه‌رووی سه‌دا شه‌ش له نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه و دوو دۆلار و نیو له به‌های هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت كه‌م بووه‌ته‌وه. هه‌فته‌ی رابردوو له دواین رۆژی هه‌فته‌بازاڕی بۆرسه نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به نزیكه‌ی سی و پێنج دۆلار داخرابوو، كه‌چی ئێسته به سی و دوو دۆلار و شێست و پێنج سه‌نت ده‌فرۆشرێت. له كۆبوونه‌وه‌كانی پێنجی ئاداری ئه‌مساڵ كه له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ڕێوه چوو، رووسیا نه‌چووه ژێرباری بڕیاره‌كانی ئۆپێك، بۆیه‌ش سعوودیه به پێچه‌وانه‌ی ویستی بازاڕ جووڵایه‌وه و بڕیاری دا بڕێكی زۆری نه‌وت بخاته بازاڕه‌وه.وڵاتانی ئۆپێك بڕیاریان دابوو دیسان بڕێكی تر له قه‌باره‌ی خستنه‌ڕوو كه‌م بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا له‌سه‌ر دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت نه‌هێڵن.
نرخی نه‌وت دابه‌زینێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی تۆمارکرد
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ململانێی سعوودیه و ڕوسیاوه‌یه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.