حكومه‌تی عێڕاق بڕیاری خه‌رجكردنی بری 30 ملیار دیناری بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا خسته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی ھەوڵەكانی دەوڵەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بانكەكە بڕی 30 ملیار دیناری تەرخانكردووە، بۆ ئەوەی بتوانن رێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن و رێوشوێنەکانیش چڕتربكرێن.پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، ئەو بڕە پارەیە لە ھەژمارێكی تایبەت بۆ ئەو پرسە دادەنرێت و به یه‌كسانی بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق خه‌رج ده‌كرێت. لە ھەمانكاتیشدا داوای لە بانك و كەرتە تایبەتەكانی عێراق كردووە لەو ھەڵمەتە بەشداربن، تاوەكو زیانی كەمتر تۆماربكەن.
عێڕاق 30 ملیار دینار بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی کۆرۆنا خه‌رج ده‌کات
پاره‌كه له هه‌ژمارێكی تایبه‌ت داده‌ندرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.